كۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرس به میدیاكانی دنیای ڕاگه‌یاند، به‌هۆی بوونی كێشه‌ی كاره‌بایی له پاتریی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی، شۆڤلێت چێڤی بۆڵت له بازاڕه‌كان كشێنراونهتهوه، چونكه پاترییه‌كانیان گڕ ده‌گرن.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' به پشتبه‌ستن به جێنراڵ مۆتۆرس ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاندووه، ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری شۆڤلێت چێڤی بۆڵت به‌هۆی بوونی كێشه له پاترییه‌كانی، زیاتر له 68 هه‌زار جۆرمان لێ كشاندوونه‌ته‌وه و تا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ناخرێنه‌وه بازاڕه‌كان.
کێشە سەرەکییەکە لە پاتریی و سیستمی کارەبایی ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە کە وا دەکات گڕ بگرێت
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له پاتری و سیستمی كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌یه كه وا ده‌كات گڕ بگرێت كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه شه‌حن ده‌كرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كه له بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه.
جی ئێم سی یان جێنراڵ مۆتۆرس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه له 22ی ته‌مووزی ساڵی 1911 له‌لایه‌ن "ویڵیام سی دورانت" دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئۆتۆمبێلی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ی دروست كردووه و یه‌كێك بووه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پێ كردووه.