چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ناحكوومییه‌كانی هه‌ولێر، منداڵێك له‌دایك بوو كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له دنیادا، ئێسته حاڵی زۆر باشه و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌و منداڵه زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بووه، ئه‌و له ماوه‌ی 22 هه‌فته له‌دایك بووه، كه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له دنیادا، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات، هه‌روه‌ها ڕێژی ئۆكسجین له جه‌سته‌ی %88یه و تا ئێسته پێویستی به ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه.
ئەم زوو لەداکبوونەی منداڵەکەی هەولێر بە دووەم حاڵەت دادەنرێت لە دنیادا
زیاتر گوتی، بۆ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی پێویستی به شیر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت كه كه‌ی شیره‌كه‌ی پێ بدرێت، چونكه قورسه بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه، بۆیه كه‌ی بڕیارمان دا له ڕێگه‌ی سۆنده‌وه شیری پێ ده‌درێ و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی به قۆناغه‌كانی گه‌شه تێده‌په‌ڕێت.
شایه‌نی باسه پێش چه‌ند ڕۆژێك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ناحكوومییه‌كانی هه‌ولێر، منداڵێك له‌دایك بووه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 22 هه‌فته‌یه، ئه‌وه‌یش حاڵه‌تێكی زوو له‌دایكبوونه و یه‌كێك له حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كان كه تا ئێسته به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دووجار رووی داوه.