ڕۆمان و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان، ته‌نیا چیرۆكێك نین كه به زمانێكی ئه‌ده‌بی و به دروستكردنی كه‌سایه‌تی خه‌یاڵی بنووسرێنه‌وه، به‌ڵكو زۆرجاریش بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و له واقیع ڕوویانداوه، بۆیه به‌رهه‌می خه‌یاڵی ئه‌ده‌یبان و باسكردنیان له داهاتوو له ڕۆمانه‌كانیان بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێش و هه‌ستیاره، نه‌ك ته‌نیا بۆ خه‌یاڵكردن و پێشبینیكردن بۆ ژیان و پێشڤه‌چوونی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌یشتنه سه‌ر مه‌ریخ و مانگ، بگره بۆ گۆڕانكارییه سیاسییه گه‌وره‌كانیش كه له جیهان ڕوو ده‌ده‌ن، لێره‌دا چه‌ند ڕۆمانێك ده‌خه‌ینه ڕوو، كه خه‌یاڵی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كه‌ن له جیهان له داهاتوودا، به‌شێكیشیان له سه‌رده‌می زوودا نووسراون و له واقیعدا هاتوونه‌ته‌دی!
یه‌كه‌م: ڕۆمانی سه‌گه‌كانی جه‌نگ له ساڵی 1974 له‌لایه‌ن دۆناڵد گۆدارده‌وه نووسراوه، به وردی باس له دۆزینه‌وه‌ی پلاتین له كۆماری ڕه‌شپێسته‌كان ده‌كات، كه ناوی كۆمارهكهیش خه‌یاڵییه و له ڕاستیدا بوونی نه‌بووه، سه‌رمایه‌دارێكی به‌ریتانی به ناوی جێمس مانسۆن كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی ئه‌وروپی به كرێ ده‌گرێ، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و كۆماره بچووكه بڕووخێنێت و ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه بگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ده‌رهێنانی پلاتینهوه به ملیاران دۆلار قازانجیان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا ڕووی دا و ئێسته‌یش بوونی هه‌یه، كه خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به ژێرده‌سته‌یی هێلراونه‌ته‌وه و زێڕ و كانزا سروشتییه‌كانی ژێر خاكیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌رده‌هێنن و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ڕۆمانی هێزی كه‌مه‌رشكێن، له 2007 له لایه‌ن دیل بڕاون، كاپتی پێشوو له هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی نووسراوه، ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه چی روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به نهێنی دژی ڕژێمی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بكه‌وێ و كۆماری ئیسلامی له‌ناو ببات، ئه‌و ناوێكی خه‌یاڵی بۆ فه‌رمانده‌كه داناوه به ناوی هیزاراك ئه‌لكان بوزازی، باس له‌وه ده‌كات، كه فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، سه‌ره‌تا ململانێی توندیان ده‌بێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا پاتریك مهكلانهان، به‌ڵام دواتر به نهێنی ڕێك ده‌كه‌ون، كه فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسداران كوده‌تا له دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران به‌رپا بكات.
یه‌كێك له ڕۆمانه‌كان باس له كوده‌تا له كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دیموكرات ده‌كات
له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه ماكلانهان له كۆشكی سپی و له واشنتن زۆرترین ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و پلانه‌كه‌ی و ڕێككه‌وتنه‌كه باوه‌ڕی پێ ناكرێت، به‌ڵام دواتر به نهێنی كاره‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و پلانه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ و ڕێڕه‌وی مێژوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، كوده‌تاكه دژی كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ و به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه ناوی وڵاته‌كه‌یش ده‌بێته كۆماری فارسی دیموكراتی و به ته‌واوی سیسته‌می ئیسلامی له ئێران له ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
سێیه‌م: ڕۆمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه ئارامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1996 له‌لایه‌ن پاتریك كوداهی نووسراوه و به گوێره‌ی ڕۆمانه‌كه جه‌نه‌ڕاله باڵاكانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵات‌دا ده‌گرن و جۆرێك له كوده‌تای سپی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رۆك كۆشكی سپی جێ ده‌هێڵێت و به‌ره‌و باخچه‌یه‌كی ویلایه‌تی ئۆریگۆن له نزیك نیڤادا، دواتر ده‌گیرێ و هه‌ر له‌وێ به ده‌سبه‌سه‌ركراوی ده‌هێلرێته‌وه و حوكمی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته پۆلیسی و تاكڕۆیی و توندڕۆیی په‌رده‌ستێنێت، سوپا و جهنهڕاڵهكانیش به زه‌بری هێز هه‌وڵی پاراستنی دۆخی ته‌ناهی و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆیان ده‌ده‌ن.
چواره‌م: كه‌وتنه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولی سوور، له ساڵی 1983 له‌لایه‌ن تۆم كلانسی نووسراوه، به‌ر له ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، باس له كوده‌تا و نه‌مانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات و چیرۆكه‌كه له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه له به‌رده‌وامی جه‌نگی سارد دا مۆسكۆی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ده‌یه‌وێ چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی ڕۆژئاوا به‌كار بهێنێت، به‌ڵام جه‌نه‌ڕال بافیل ئهلیكسیڤ دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه و سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری سۆڤیه‌ت كه‌ی جی بی و وه‌زیری وزه میخائیل ئیدواردۆفیتش هاوڕای ئه‌و ده‌به‌ن و به‌یه‌كه‌وه كوده‌تایه‌كی سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی ده‌گرن و دواتر ده‌سه‌ڵات بۆ سیرجیتۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه كه پێشتر وه‌زیری كشتوكاڵ بووه و بیوته‌ر پرۆمكۆڤسكیش كه یه‌كێكه له جه‌نگاوه‌ره كۆنه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهان به جێگری ده‌ستنیشان ده‌كرێت، پاش حه‌وت ساڵ، ڕووخانی سۆڤیه‌ت هاته دی و ڕووداوه‌كانیش به جۆرێك له جۆره‌كان له‌یه‌كتر نزیك بوون.
له ئه‌مه‌ریكا شۆڕش و كوده‌تا له‌لایه‌ن جهنهڕاڵهكانهوه ده‌كرێ و سه‌رۆك ده‌سته‌به‌سه‌ر ده‌كه‌ن
هاتنه‌دی ئه‌و ڕۆمانه خه‌یاڵییانه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان بۆ ئێسته گرنگیان نه‌ماوه، چونكه ئامانجه‌كه‌یان هاتووه‌ته دی و ڕژێم و حكوومه‌ته‌كان ڕووخاون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه تا ئێسته نه‌هاتوونه‌ته دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئێران و ئه‌مه‌ریكا ڕوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر ببن به ڕاستی و له جیهانی ئه‌ده‌ب و خه‌یاڵه‌وه بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا گۆڕانكاری یه‌كجار مه‌زنن و گه‌وره‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانیش هه‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێسته نابێ، به‌ڵكو چه‌ندان نه‌وه‌ی داهاتوویش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌وه، لهمهوهیش پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئایا ئه‌م ڕۆمانانه خه‌یاڵن، یان پلان بۆ گۆڕانی جیهانی؟ ئه‌گه‌ر ته‌نیا خه‌یاڵن، چۆن چۆنی به‌شێكیان هاتوونه‌ته دی و نهێنییه‌كه له‌چیدایه؟