گۆرانیبێژی لاو دیلان هونەر له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نوێترین کلیپى بڵاو دەکاتەوە.
"بێ منیت باش" نوێترین بەرهەمی دیلان هونەرى گۆرانیبێژه، بڕیارە ئهمڕۆ هەینی 20ى تشرینى دووهم، تەواوی بەرهەمەکەی لە چەناڵی تایبهت بهخۆى له یوتیوب بڵاو بکاتەوە.
بەرهەمی "بێ منیت باش"ى دیلان هونهر لە تێکستی هونەرمەند خۆیەتی، فەرزاد فەرین کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، لە دەرهێنانی ئارام سەردارە و كارى هونهرى له ڤینۆ پڕۆداكشن بۆ ئهنجام داوه.
دیلان هونەر لەدایکبووی ساڵی 1993 لە شاری سلێمانی و دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەرە، دواى بەشداریکردنی لە بەرنامەی خۆشترین دەنگى NRT2 توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیە، ئێسته بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.