دوای ڤاكسینه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆمپانیای بیۆئهنتیك و پفایزه‌ر و ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا، سێیه‌م ڤاكسین كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ئسترازینیكا و زانكۆی ئۆكسفۆره له ئه‌زموونی تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ر خۆبه‌خشان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ده‌توانێ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزێت.
گۆڤاری
لانستی پزیشكی له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و جۆره ڤاكسینه‌ی كه ئسترازینیكا و زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌رهه‌میان هێناوه، به دیارییكراوی بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوو، زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت، به جۆرێك سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان به‌هێز ده‌كات، كه مرۆڤ له ته‌مه‌نه‌كانی مام ناوه‌ند و گه‌نج و منداڵیش به‌رگری جه‌سته‌یان به‌م چه‌شنه به‌هێز نه‌بێت.
تایبه‌ته به كه‌سانی به‌ساڵاچوو و له كۆرۆنا ده‌یانپارێزێت
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م هێنرا، ئێسته‌یش ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌خش و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ده‌ركه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر 560 كه‌س تاقی كرایه‌وه كه سه‌رجه‌میان ته‌ندروستیان باش بووه، به‌ڵام 240 له نێویان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵه‌وه بووه، له ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ژماره خۆبهخشهیش ده‌ركه‌وتووه، كه سیسته‌می به‌رگری ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵه‌وه‌یه، پاش وه‌رگرتنی ئه‌و ڤاكسینه سیسته‌می به‌رگریان به‌هێز بووه، هاوشێوه‌ی كه‌سانی ته‌مه‌ن 18 ساڵ و پێگه‌یشتوو.
ئه‌ندرۆ پۆلار سه‌رپه‌رشتیاری تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه له‌سه‌ر خۆبه‌خشان دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان زۆر خۆشحاڵن به‌و سه‌ركه‌وتنه و ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی یه‌كجار خۆش ده‌بێ، بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن، چونكه ئه‌و توێژه زۆرترین ئه‌گه‌ری تووشبوون و مردنیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.