بوب بوێر ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن ئاشكرای كرد، كه له ماوه‌ی 17 ڕۆژی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی یاسا 28 سكاڵای ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و دۆڕاندوویه‌تی.
بۆب بوێر هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه
تره‌مپ جیا له‌وه‌ی 28 سكاڵای ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و دۆڕاندوویه‌تی، هاوكات پارێزه‌ره‌كانیشی دۆڕاندووه، به‌شێكیان بۆ پاراستنی ناوبانگی خۆیان كشاونه‌ته‌وه و دڵنیابوونه له شكستیان له‌به‌رده‌م دادگه‌دا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ڕاوێژكاره‌كه‌ی بایدن، كه هاوكات پارێزه‌ریشه ڕوونی كرده‌وه، كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ به ناردنی ئه‌و هه‌موو سكاڵایه گومان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكا دروست بكات، به‌ڵام سه‌رجه‌م سكاڵا و داواكان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا به‌ركاره‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ڕێوشوێنه‌كان زۆر وردن و هیچ بیانووێكیان بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
تره‌مپ كۆڵ نادات و نه‌ك ته‌نیا پشت به سكاڵاكان ده‌به‌ستێ، به‌ڵكو فشاری زۆری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی دروست كردووه، تا به فه‌رمی ڕایبگه‌ینن، كه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه به توندی ئه‌مه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بوونی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه و ئه‌نجامه‌كان و پرۆسه‌كه‌یش باشترین و پاكترین هه‌ڵبژاردن بوون له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.