قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، كه ئاگربه‌ست و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به حكوومه‌ت و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان دا بوو، تا عێراق جێ بهێڵن و كۆتایی هات و ئه‌وان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون، له كاتێكدا مه‌رجی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست دژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێوه‌ست بوو به ڕاگه‌یاندنی خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ واده‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
خه‌زعه‌لی دووپاتی كرده‌وه، كه ئاگربه‌ست و ئارامی كۆتایی هات، چونكه ده‌رفه‌ته‌كه تا ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بوو، بۆیه ئێسته كه هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق دیاریی نه‌كراوه، ئه‌مه‌یش به واته‌ی ئه‌وه دێ، كه دۆخه‌كه وه‌كو پێش ڕاگه‌یاندنی ئارامی و ئاگربه‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مه‌رجی دانانی واده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق دانابوو و ده‌ڵێن جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئاڵۆزییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
ئه‌و قسانه‌ی خه‌زعه‌لی له كاتێكدایه كه سیاسیه‌كان و سه‌ركرده‌كانی عێراق ترسی زۆریان له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به نه‌مانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌وا میلیشیاكان و ئێران هه‌موو شتێك قۆرخ ده‌كه‌ن و به ته‌واوی عێراق ده‌كه‌ن به به‌شێك له كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌یشی كه به‌رهه‌ڵستیان بكه‌ن، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و تیرۆریان ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌یش وایكردووه، كه سه‌ره‌ڕای فشاری زۆر و گه‌وره‌ی میلیشیاكان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌ت ئاماده نییه، به ڕوونی بڕیارێكی له‌م چه‌شنه بدات، چونكه كازمیش هه‌مان ترسی هه‌یه كه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، ئیدی شتێك نامێنێته‌وه و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و بوارێك ده‌كه‌وێته ده‌ستی تارانه‌وه و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه به عێراقه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده
میلیشیاكان پێشتر له ترسی داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به فشاری حكوومه‌تی عێراق و له ترسی بۆردمانكردنی بنكه و باره‌گه و كۆگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بێده‌نگی و ئارامیان ڕاگه‌یاند، چونكه دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ ڕژدن و نایانه‌وێ له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن هیچ هێرشێك بكرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دابنێت و چانسی تره‌مپ بۆ بوونه‌وه به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو ببات.
دوای پێنج هه‌فته له وه‌ستانی هێرشی كاتیۆشاكانیش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، سێشه‌می ڕابردوو چه‌ندان كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرانه‌وه و گرووپی
ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ناچێته ژێر ئه‌و خواسته‌وه و ده‌زانی ده‌رچوونی له عێراق واته بوونی وڵاته‌كه به شوێنكه‌وته‌ی ئێران
"موقاوه‌مه‌ی عێراقی"ش به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاندووه، ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یش له كاتێكدا بوو، كه كریستۆفه‌ر میله‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت كشانه‌وه‌ی 500 سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریكای له كۆی سێ هه‌زار سه‌رباز له عێراق ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراقی كه به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م هێرشه‌كان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داده‌نرێ، له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو، ئاشكرای كرد، كه به مه‌رجی دیارییكردنی واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با" و چه‌ند گرووپێكی تری میلیشیاكانی تێدایه و به‌شێكن له به‌ره‌ی موقاوه‌مه كه ئێران ئه‌و چه‌مكه بۆ دژایه‌تی ڕۆژئاوا به‌كار ده‌هێنێت.
ململانێكان چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دووباره ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و هێرشه‌كانیش زۆرتر ببن، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجام دا، زۆر ئه‌سته‌مه كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه، چونكه واشنتنیش به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كات، به كشانه‌وه‌یان له عێراق واته ته‌سلیم كردنی وڵاته‌كه به ئێران، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا عێراقی له به‌عس پاك كرده‌وه و چوار هه‌زار سه‌ربازی كرده قوربانی، بۆیه بژاره‌یه‌كی ئاسان نییه، كه ده‌ست له عێراق هه‌ڵگرن و وه‌ك خۆراكێكی كوڵاو و ئاماده بۆ ئێران جێی به‌ڵێن، كه خۆیان مه‌ینه‌تی و ئازاری زۆریان چه‌شتووه تا عێراقێكی تر ئاوا بكه‌ن و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان تێدا خه‌رج كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێ كه تره‌مپ به‌ر له ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ری هه‌یه بڕیاری وه‌شاندنی گورز له ئێران بدات و له ڕۆژانی ڕابردوویش چه‌ندان به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له دوا هه‌نگاوی بۆردمانكردنی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تره‌مپیان له بڕیاره‌كه په‌شیمان كردووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته و به كه‌مێك ململانێ و گرژییه‌وه به‌رده‌وامی هه‌بێت، تا جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ به فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێ و ده‌چێته كۆشكی سپییه‌وه.