ئه‌نجامی پشكنینی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پۆزه‌تیڤ راگه‌یه‌نرا. گوته‌بێژی كوڕه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تی ئه‌نجامه‌كه سه‌ره‌تای هه‌فته بووه و له‌و كاته‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دان تره‌مپ به‌دیار نه‌كه‌وتووه و ته‌واوی رێنوێنییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كات.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، میلانیای هاوسه‌ری و بارۆنی كوڕه بچووكیان تووشی كۆرۆنا بووبوون
پێویسته بگوترێ پێشتریش هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، میلانیای هاوسه‌ری و بارۆنی كوڕه بچووكیان تووشی كۆرۆنا بووبوون، جگه له‌مانه ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ڤایرۆسه‌كه دیسان له ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و ژماره‌ی قوربانیان و تووشبووان به خێرایی رووی له هه‌ڵكشانه. دۆناڵد تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت له رێگریكردن له‌م ڤایرۆسه كه‌مته‌رخه‌م بووه و به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دۆڕانی له هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌كرێت.
له دنیادا نزیكه‌ی 58 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ملیۆنێك و 377 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی 12 ملیۆن كه‌س تووش بوون و زیاتر له 260 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.