پۆلیسی ئه‌ڵمانیا پیاوێكی گرتووه كه تۆمه‌تباره به كوشتن له‌پێناو چێژی سێكسی و دواتر گۆشته‌كه‌ی ده‌خوات. گرتنی ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه دێت كه له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی ئیسكی مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 21 تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له باكوری پایه‌ته‌ختی ئه‌ڵمانیا، له ناو باخچه‌ی ماڵێك ئێسكی مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه و خاوه‌نی ماڵه‌كه‌یش به تۆمه‌تی كوشتن له‌پێناو چێژی سێكسی و دواتر خواردنی گۆشتی كوژراوه‌كه، هاتووه‌ته گرتن.
به‌پێی پێگه‌كه، له راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ئێسكه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، هی كه‌سێكه ته‌مه‌نی 44 ساڵه. ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه ئه‌و كه‌سه ماوه‌ی دوو مانگه دیار نییه.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی سه‌گی پۆلیسی، شوێنی تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرا بووه كه له‌ناو شوقه‌یه‌كدا له به‌رلین، ئه‌و تۆمه‌تباره مامۆستای وانه‌ی بیركارییه و ته‌مه‌نی 41 ساڵه.
پۆلیسێك به رۆژنامه‌ی "بی زهد" گوتووه كه رۆژانه له به‌رلین ده‌رده‌چێت، ئه‌و ئێسكه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه هی مرۆڤه، پێوه‌ی دیاره كه گۆشته‌كه‌یان لێ كردووه‌ته‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان قوربانییه‌كه ناوی "ستیڤان تی"ـه. بكوژه‌كه‌یش ناوی "ستیڤان ئاڕ"ـه و تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئه‌م رووداوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوێكی تر به‌راورد كردووه كه 2006دا له ئه‌ڵمانیا رووی داوه، دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وكاتیش "ئارمین مایفیس" بووه كه له‌سه‌ری ساغ بووه‌وه گۆشتی مرۆڤی خواردووه، بۆیه حوكمی گرتن تاهه‌تایی له‌سه‌ردا بڕایه‌وه.