زۆر له تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره، له كاتی شه‌واندا هه‌ست به ئازارێكی زۆر له قاچ و خوار ئه‌ژنۆیان ده‌كه‌ن، پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌وه گرژبوونی ماسولكه‌كانه.
گرژبوونی ماسولكه‌ی قاچ یه‌كێكه له حاڵه بێزاركه‌ر و باوه‌كانی به‌سه‌ر تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره دێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زیاتر له شه‌واندا هه‌یه و پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌نته‌ری یه‌كێتیی ته‌ندروستی بۆ چاودێریكردنی نه‌خۆش ڕای گه‌یاندووه، زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، وا ده‌كات شه‌كری جه‌سته بپاڵێورێت و شەوانە له‌گه‌ڵ میزدا بێته ده‌ره‌وه كه ئه‌مه‌ش شتێكی باشه.
پسپۆڕان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه شه‌كره‌ی خوێن كه له كرده‌ی میزكرندا دێته ده‌ره‌وه، بڕێكی زۆری پێكهاته‌كانی جه‌سته وه‌ك مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم دێنە خواره‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قاچ تووشی ئازار بێت و ماسولكه‌كان گرژ بن.
ئه‌و سه‌نته‌ره ڕێنوێنیی تووشبووانی شه‌كره ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته، به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه به پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده، وه‌ك مۆز و په‌تاته، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی مه‌گنسیۆمه‌كه‌ش باشتر وایه ئاوی گازی بخۆنه‌وه كه له هه‌ر لیترێكیدا 50 ملیگرام پۆتاسیۆم هه‌یه.