42 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:04:56:21/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 58 ملیۆن و 64 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 380 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 1786 حاڵەتی تووشبوون و 42 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.

تووشبوون گەیشتووەتە 533555 حاڵەت

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەموو هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 19883 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 1786 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 412 لە بەغدا و 66 لە هەولێر و 176 دهۆك و 119 لە سلێمانی و 275 لە كەركووك و 52 لە سەڵاحەدین و 35 لە بەسڕە و 39 لە واست و 95 لە دیالە و 114 لە نەجەف و حەفت لە میسان و 88 لە بابل و 25 لە كەربەلا و 15 لە زیقاڕ و 23 لە دیوانییە و نۆ لە موسەنا و 67 لە ئەنبار و 169 لە نەینەوا.

هەروەها 2646 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1116 لە بەغدا و 212 لە دهۆك و 115 لە كەركووك و 55 لە سلێمانی و 104 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 42 حاڵەتی مردن 13 لە سلێمانی و سێ لە دهۆك و پێنج لە كەركووك و چوار لە هەولێر، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 533555 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 463040 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11925 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 43 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌