زۆرن ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر خواردنی ژه‌مه‌كانیان زۆر دووباره ببێته‌وه، به ته‌واوی بێزار ده‌بن و نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن و هه‌وڵی فره جۆركردنی خواردن له ژه‌مه جیاوازه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه به ناچاری ده‌بێ ته‌نیا یه‌ك جۆر خواردن بخۆین له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ماومانه، واز له حه‌ز و ویستی كه‌سی خۆیشت بێنه، له ڕووی زانستی و ته‌ندروستییه‌وه، چی ڕوو ده‌دات و چی به‌سه‌ر جه‌سته‌مان دێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌نیا یه‌ك جۆر خواردن بخۆین.
پێشینیان و زانستی پزیشكی و خۆراكناسیش له ئێسته كه له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتندایه، هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته خواردنی جۆراوجۆر بخۆین و ژه‌مه‌كانمان پڕ بێ له خۆراك و خواردنه‌وه‌ی جیا جیا، واته ئه‌گه‌ر تۆ ڕووه‌كخۆریت یان گۆشتخۆر، پێویسته جۆری جیاوازی ڕووه‌ك و گۆشت و دانه‌وێڵه‌كان بخۆیت، چونكه له هیچ جۆره خۆراكێك كه تا ئێسته مرۆڤ دۆزیویه‌تیییه‌وه و دروستی كردووه، هه‌موو جۆره ڤیتامین و كانزا و خوێ و ترشه‌كان بوونی نییه، كه‌واته یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین گرفته‌كان ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی یه‌كجۆر خواردن بخۆین، بریتییه له دروستبوونی چه‌ندان گرفت و كه‌موكوڕی له پێكهاته و بونیادی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و ده‌ركه‌وتنی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی.
جۆی دوبوێست پزیشكی پسپۆر له بواری خۆراكناسی و گوته‌بێژ به ناوی ئه‌كادیمیای خۆراكناسی و زانستی خۆراك له ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، هه‌ر جۆره خۆراكێك به‌شێك له پێویستییه‌كانی جه‌سته‌ی تێدایه، كاتێك واز له خۆراكێك بهێنین به یه‌كجاری لێی دوور بكه‌وینه‌وه، ده‌بێ به دوای پێكهاته كانزایی و ڤیتامینه‌كانی ناو خۆراكه‌كه له خۆراكه‌كانی تر بگه‌ڕێین، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته تووشی لاوازی و كه‌موكوڕی نه‌بێت.
زۆرترین كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و پێكهاته‌ی كانزایی و ڤیتامینه‌كان له جه‌سته كه‌م ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر تۆ ناچار بكرێی ته‌نیا یه‌كجۆر خواردن بخۆیت، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كێشه‌ی وزه و توانات بۆ دروست ده‌بێ و به به‌رده‌وامی هه‌ست به بێتاقه‌تی ده‌كه‌یت، ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌ت نزم ده‌بێته‌وه و تووشی كه‌مخوێنی ده‌بیت، قژت ده‌وه‌رێ و پێستت زۆر وشك ده‌بێ و نینۆكه‌كانت زۆر بهێز ده‌بن و كێش له ده‌ست ده‌ده‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك جۆره خواردنێك بخۆیت كه پڕ بێ له ڤیتامین Cی ئه‌وا دوای شه‌ش هه‌فته تووشی جۆره نه‌خۆشییه‌ك ده‌بی، كه پێی ده‌گوترێت، ئه‌سكرابوت، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی لاوازی زۆر له جه‌سته و ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی له زمان و خوێنبه‌ربوون له پێستت.
هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه كه زۆرێك له پسپۆران له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نین كه سیسته‌می ڕووه‌كخۆری پێڕه‌و ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ته‌نیا دانه‌وێڵه و ڕووه‌ك و میوه‌كان بخۆین، ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهیدرات و ڤیتامین و كانزاكان به جه‌سته‌مان ده‌گات، به‌ڵام چه‌وری و پرۆتینی پێویست به جه‌سته ناگات، كه به‌شی زۆری ترشه ئه‌منیییه‌كانیان تێدایه، به‌مشێوه‌یه جه‌سته تووشی لاوازی زۆر ده‌بێ و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی پۆتاسیۆمیان تێدایه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌لیكترۆلایت له جه‌سته و هێواشبوون و خاوبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ، كه ئه‌مه‌یش گرفتێكی ترسناكه.
ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خواردن به‌رده‌وام بیت، ئه‌گه‌ری مردنت یه‌كجار زۆر ده‌بێ و كۆتاییت دێت
د.
جۆی ده‌ڵێ، پێویسته خۆراكه‌كانمان فره‌جۆر بێ و ئه‌مه نهێنی مانه‌وه‌یه به زیندوویی و ته‌ندروستی له ژیان، ڕه‌نگه تۆ بتوانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك جۆر خۆراك بخۆیت، به‌ڵام دوای ئه‌وه جۆره‌ها كێشه له سیسته‌می خانه و ده‌ماره خانه و سووڕی خوێن و ته‌نانه‌ت كۆئه‌ندامی هه‌رسیش دروست ده‌بێت، بۆیه له‌وانه‌یه دۆخه‌كه بگاته ئه‌وه‌ی له‌هۆش خۆت بچیت و به په‌له بگه‌یه‌نرێیته نه‌خۆشخانه و له‌وێ له ڕێی لووله‌ی تایبه‌ته‌وه كه ده‌گه‌یه‌نرێت به گه‌ده‌ت، به په‌له زۆرترین خواردنی جۆراوجۆرت پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان كانزا و ڤیتامین و ترشه‌كان و چه‌وری و پرۆتین و كاربۆهیدرات دروست ببێته‌وه، ئه‌گه‌ریش به‌رگری بكه‌یت و هه‌ر بته‌وێ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خواردنی یه‌ك جۆر خۆراك، ئه‌وا پێویست ناكات زۆر متمانه‌ت به‌خۆت بێ و وا بزانیت كه ده‌توانی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت، چونكه كاتێك بگات به چه‌ند مانگێك و له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامیت هه‌بێت، ئه‌وا خۆت له‌سه‌ر پێخه‌می مه‌رگ ده‌بینیته‌وه و له سه‌ره مه‌رگدا ده‌بیت و پێویسته ماڵئاوایی له ئازیزانت بكه‌یت، بۆیه پێویسته مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌و ڕێگه‌یه نه‌كاته‌وه، كه خوو بگرێ به یه‌ك جۆری خواردنه‌وه، چونكه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره و زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێ كه ڕزگار بكرێت.