شه‌وی شه‌مووی ڕابردوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌كانی بی 52ی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه و كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكیش له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه په‌یامێكی روونه بۆ ئێران و پیلانه‌كانی دژ به ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی له ناوچه‌كه، له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش دووباره بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و جۆره فڕۆكه ترسناكه‌ی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زۆری بۆ ده‌كرێ و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی به وردی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی
جۆرشه‌لیم پۆست له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی، به دوور ده‌زانرێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه پێوه‌ست بێ به دۆخی ئه‌فغانستانه‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبان له گفتوگۆدایه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاڵیبان كۆبووه‌وه، كه‌واته بابه‌ته‌كه هیچ پێوه‌ندی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان نییه، زۆرترین لێكدانه‌وه و بۆچوونی نزیكیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان پێوه‌سته به ئێران و میلیشیاكانی له وڵاتانی ناوچه‌كه، كه خه‌ریكن ده‌ست به جموجۆڵ و هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
كریستۆفه‌ر سی میله‌ر وه‌زی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت ئه‌و فه‌رمانی ده‌ركرده‌وه و داوای له یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان كردووه، كه فڕۆكه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات فه‌رمانی ده‌ركرده‌وه كه چاودێرییه‌كان له به‌رانبه‌ر ڕووسیا و چینیش ورد و چڕ بكرێنه‌وه.
ڕایان مه‌كارسی وه‌زیری سوپا له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهان و ناوچه‌كه، بۆ پشتیوانی له ستراتیجی به‌رگری نیشتمانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه ده‌یانه‌وێ په‌یكه‌ری فه‌رمانده‌یی سوپا له باكوری ئه‌فریقا و باشووری ئه‌وروپایش دووباره ڕێك بخه‌نه‌وه.
تره‌مپ له دوا ساته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی نیازی كاری سه‌ركێشانه‌ی هه‌یه
له ڕاستیدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئێسته له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك له جه‌نگ نییه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی زۆریشی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ئیماڕات و عومان و قه‌ته‌ڕ و ئوردن، كه بۆ ئه‌و دۆخه گرژه‌ی كه له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، ئه‌و فڕۆكانه ده‌توانن هه‌ر ئه‌ركێكیان پێ بسپێردرێت زۆر به باشی ئه‌نجامی بده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی 52 بۆ جه‌نگی فره‌وان و قوڕس جووڵه‌ی پێ ده‌كرێ، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكایش له هیچ جه‌نگێك نییه، بۆیه پرسیار و گومانی زۆری دروست كردووه، باشترین خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه بریتییه له‌و بۆچوونه كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ناردنی فڕۆكه‌كان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ پشتیوانی و دڵنیاییدانه به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، هاوكات په‌یامێكی ڕوون و به‌هێزیشه بۆ نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌شێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان، جووڵاندنهكه ئه‌گه‌ری زۆر مه‌ترسی به‌دوای خۆیدا بهێنێت و تره‌مپ له ڕۆژه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی له كۆشكی سپی جه‌نگێكی تر هه‌ڵبگیرسێنێت، هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، له كاتێكدا له ڕۆژانی ڕابردوو میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له زاری به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپییه‌وه، ئاشكرایان كرد: كه تره‌مپ بڕیاری داوه هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و له دوا قۆناغی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه ڕاوێژكاره‌كانی په‌شیمانیان كردووه‌ته‌وه و وازی له ئۆپراسیۆنه‌كه هێناوه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێ تره‌مپ نیازه‌كانی كۆتایی نه‌هاتبێ و بیه‌وێ ئۆپراسیۆنێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام بدات، كه تاكه هێز و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئه‌مه‌ریكایش له ناوچه‌كه بریتییه له كۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه، بۆیه هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆ به ئامانج گرتنی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت.
ناردنه‌وه‌ی بی 52 بۆ ناوچه‌كه په‌یامێكی ڕوونه بۆ ئێران و ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزیش دوور نییه
له ڕۆژانی ڕابردوو جارێكی تر میلیشیاكان هێرشی مووشه‌كیان له عێراق بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ست پێ كرده‌وه و له میدیاكانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌ی ئاگربه‌ست كۆتایی هات و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران جارێكی تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پێشتر واشنتن سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركۆماری عێراقی ئاگه‌دار كرده‌وه، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێرشی كاتیۆشاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا باڵوێزخانه‌ی خۆیان له به‌غدا داده‌خه‌ن و پاشه‌كشه‌ی دیپلۆماسی و سیاسی و سه‌ربازی له به‌غدا ده‌كه‌ن، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی واشنتن هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ماوه.
ئه‌و 59 ڕۆژه‌ی كه ماوه تا تره‌مپ ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به بڕوای زۆربه‌ی شاره‌زایان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌م بۆ ناوخۆ و هه‌م بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی ئاسایی نییه و چاوه‌ڕوانی ڕووداوی سه‌یر و جیاواز ده‌كرێ، له ئه‌گه‌ری قبووڵنه‌كردنی تره‌مپ به ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی به جۆ بایدن و كامالا هاریس كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێناوه.