به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه‌سێك به چه‌قۆ شۆفێرێك له تێرمیناڵی باشوور بریندار ده‌كات، هێزه‌كانیان ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه‌یان گرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له راِگهیهنراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌شی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا و بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی، ئاگادار كرانه‌وه كه له تێرمیناڵی باشوور گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ پیشه شوفێر، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به سه‌ختی به چه‌قۆ بریندار كراوه و دواتر تۆمه‌تبار له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕای كردووه.
زیاتر هاتووه، هێزه‌كانمان توانییان به كه‌متر له حه‌وت سه‌عات تۆمه‌تبارێك به ناوی (ح.م.ش) به تۆمه‌تی برینكردنی گه‌نجه‌كه بگرن، تۆمه‌تباره‌كه كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و پیشه‌ی شوفێره، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده (413) له یاسای سزادان ڕاگیرا و ڕووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه.