له پێشانگایه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له وڵاتی چین، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، كار بۆ دروستكردنی یه‌كێك له به‌هێزترین جۆره‌كانی مۆبایل ده‌كه‌ن كه هیچ كۆمپانیایه‌كی دنیا نه‌توانێ ركابه‌ریان بكات.
مۆبایله‌كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێ
شیكه‌ره‌وانی ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "gadgets" له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌وه گوتوویانه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi Note 9 Pro"ی 5Gییە و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز و شێوه‌یه‌كی ناوازه، جگه له‌وه‌یش سیستمێكی به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێك به‌شێوه‌یه‌كی باش و خێرا كار بكات.
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێ، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه قەبارەی 6.53 ئینجە و به وێنه‌ی 4K كارده‌كات، جگە لەوەیش پاترییەکی 4900 میلی ئەمپێر دەبێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه هیچ زانیارییه‌كی تر له‌باره‌ی بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، چاوه‌ڕێی سوپرایزه‌كه‌مانبن.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.