ئێسته زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی مۆبایلی زیره‌كیان هه‌یه و پێوه‌ست ده‌بن به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و جۆره‌ها ئه‌پلیكه‌یشن و به‌رنامه داونلۆد ده‌كه‌ن و بۆ هه‌ر یه‌كێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێویستیان به دروستكردنی ئه‌كاونته، به‌شداری ده‌كه‌ن و تێپه‌ڕه وشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌نێن و چالاكییه‌كانیان به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، هێرشی ئه‌لیكترۆنی و تیمه‌كانی هاككردن له دنیا ڕۆژ دوای ڕۆژ مه‌ترسیدارتر ده‌بن و گرفتی گه‌وره‌تر بۆ خه‌ڵكی دروست ده‌كه‌ن و ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕووی له زیادبوونه، كه‌واته چۆن مۆبایله‌كه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌كاونته‌كانت له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزێ و ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ی كه سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه بكرێت.
هیچ كات زۆر دڵنیا مه‌به، به‌و قسانه كه ده‌ڵێن، مۆبایلی ئایفۆن و سیسته‌می ئای ئۆ ئێس یان جۆره‌كانی تر به‌هێزن و هاك ناكرێن، هه‌موو ئامێرێكی زیره‌كی ئه‌لیكترۆنی كه به‌رنامه ڕێژكرا بێت، به دڵنیاییه‌وه بێ كه‌لێن نییه و ئه‌گه‌ری هاككردنی هه‌ر هه‌یه و له جیهانی كۆد و به‌رنامه‌ڕێژی دا مه‌حاڵ بوونی نییه، كه‌واته ئه‌و هه‌نگاوانه پێڕه‌و بكه، تا هه‌میشه مۆبایل و هه‌ژماره‌كانت پارێزراو بن.
یه‌كه‌م، كرته له‌سه‌ر هیچ به‌سته‌رێك (لینك)ێك مه‌كه، هه‌ر كات لینكێكی نه‌ناسرا له ئه‌كاونتێكی نه‌ناسراوه بۆ یه‌كێك له هه‌ژماره‌كانت له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هات، به هیچ شێوه‌یه‌ك كرته‌ی له‌سه‌ر مه‌كه، یان به نامه بۆ ژماره مۆبایله‌كه‌ت هات یان ئیمه‌یل، هه‌ركات تۆ كرته له‌سه‌ر لینك له ژماره و كه‌سانی نه‌ناسراوه بكه‌یت، ئه‌وا له ته‌نگژه دایت و چاره‌نووسی ئه‌كاونت و مۆبایله‌كه‌ت له مه‌ترسیدایه.
جه‌یلبرێك و بۆوت سه‌كوێرتی مۆبایلت ناهێڵن و ده‌بێته كانگه‌ی ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی سیخوڕی
هیچ پێویست ناكات نیگه‌رانیش بی و بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه ئه‌م لینكه چییه بۆت هاتووه، شتێك كه نه‌ناسراو بێ و له كه‌سێكی نه‌ناسراوه هات بێت، ئه‌وا جێی بایه‌خ و گرنگی تۆ نییه و په‌راوێزی بخه.
دووه‌م، به هیچ شێوه‌یه‌ك كرداری Root , Jailbreak له مۆبایله‌كه‌ت ئه‌نجام مه‌ده، زۆر كه‌س بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی به خۆڕایی نین، ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌مه به نه‌مانی سیسته‌می ته‌ناهی مۆبایله‌كه‌ت دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه تووشی گه‌وره‌ترین كاره‌سات ده‌كات، چونكه ئێسته سیسته‌می كارپێكردنی
مۆبایلی زیره‌ك پێشكه‌وتوون و كۆمپانیاكان نهێنییه‌كانت ده‌دۆزنه‌وه، كاتێكیش تۆ ئه‌و كردارانه‌ت ئه‌نجام داوه، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ هه‌نگاوێكت له دژ هه‌ڵناگرن، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه سیسته‌می ته‌ناهی و سه‌كویرێتی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت لا ده‌به‌ن و ئه‌وكات مۆبایله‌كه‌ت ده‌بێته كانگه‌ی ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی سیخوڕی كردن، به‌مه‌یش گه‌وره‌ترین زیانمه‌ند تۆیت.
سێیه‌م، هیچ ئه‌پلیكه‌یشنێك له ده‌ره‌وه‌ی گووگل پله‌ی و ئه‌پپ ستۆری دامه‌به‌زێنه، هه‌موو ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی كه له‌و دوو بازاڕه‌ی ئاپه‌كانن، به سیسته‌می ته‌ناهی و فلته‌ری ورد تێپه‌ڕ ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی كه ترۆجانی پێوه نه‌لكێنراوه، ئنجا له ئه‌پ ستۆری و گووگل پله‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام دابه‌زاندنی ئه‌پلیكه‌یشن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو بازاڕه، ترسناكه و هیچ گره‌نتی و سه‌لامه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ نییه.
چواره‌م، سیسته‌مه‌كه‌ت نوێ و ئه‌پده‌یت بكه‌ره‌وه، هه‌ركات ڤێرژنێكی نوێی ئای ئۆ ئێس یان ئه‌ندرۆید دێ، دوا مه‌كه‌وه له ئه‌پده‌یت كردنی مۆبایله‌كه‌ت به ڤێرژنی نوێی سیسته‌مه‌كه، به دڵنیاییه‌وه خستنه خزمه‌تی ڤێرژن و نه‌وه‌ی نوێی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس هه‌ر ته‌نیا بۆ پێشاندانی تایبه‌تمه‌ندییه تازه‌كان نییه، به‌ڵكو كه‌لێنه ته‌ناهییه‌كانیش كه هاككه‌رزان ده‌توانن لێوه‌ی بێنه ناو مۆبایله‌كه‌ت نه‌هێلراوه، بۆیه دواكه‌وتن له ئه‌پده‌یت كردنه‌وه و دابه‌زاندنی ڤێرژنی نوێی ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌میشه ڤێرژنی سیسته‌می كارپێكردن ئای ئۆ ئێس یان ئه‌ندرۆید به به‌رده‌وامی نوێ و ئه‌پده‌یت بكه‌ره‌وه
پێنجه‌م، له ژماره‌ی نهێنی 1234 دوور بكه‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی كۆدی سه‌ر مۆبایل و تێپه‌ڕه‌وشه‌ی هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له چوار ژماره‌ی یه‌كه‌م كه بریتین له یه‌ك و دوو و سێ و چوار، واز له‌مه بهێنه و هه‌موو تێپه‌ڕه وشه‌كانت با له ژماره و پیت و هێما پێك بێن، ناكرێ هه‌موو پاسۆرده‌كانیشت وه‌كو یه‌ك بێت، واته هی هه‌ژماره‌كانت له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیمه‌یل و مۆبایل، پێویسته هه‌ریه‌كه‌یان جیا بێ له‌وه‌ی تریان، بۆ ئه‌وه‌ی كه دانه‌یه‌كیانت بوو به قوربانی، ئه‌وانه‌ی تریش نه‌فه‌وتێن.
شه‌شه‌م، ئینته‌رنێتی گشتی و خۆڕایی به‌كارمه‌هێنه، ئه‌مه یه‌كێك له ته‌ڵه ترسناكه‌كان كه زۆر خه‌ڵك تووشی سه‌رئێشه‌ی گه‌وره ده‌كات، كاتێك تۆ ئینته‌رنێتی به‌خۆڕایی شوێنه گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وا به وردی ده‌توانرێ سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه بكرێ و نهێنی و تێپه‌ڕه وشه‌كانت وه‌ربگیرێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنی هه‌ژماری بانكی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هه‌بێت، ئه‌وا زۆر ترسناكه، بۆیه تا زۆر ناچار نه‌بیت پێوه‌ست مه‌به به ئینته‌رنێتی گشتییه‌وه، كاتێكیش ناچار بوویت، ئه‌و خزمه‌تگوزاری VPN به‌كاربهێنه.