له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌خشینی عێراق له سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران، به‌هۆی پێویستی زۆری به كاره و گازی سروشتی بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با له باشووری عێراق، دواجار واشنتن 45 ڕۆژی تر مۆڵه‌تی بۆ عێراق درێژ كرده‌وه و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكایش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كوردستان له ڕووی گازی سروشتی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باس و به‌غدا ده‌توانێ ده‌سبه‌رداری گازی سروستی ئێران بێ و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گاز بگه‌یه‌نێته باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
جێگری وه‌زیری وزه‌ی
ئه‌مه‌ریكا كارك مینیزیس له كۆنفڕانسی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دوای كۆڕۆنا كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا ئاماده‌بوون، ئاشكرای كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانییه‌كی به‌رده‌وام و نه‌گۆڕی بۆ سه‌روه‌ری عێراق هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به توانا و سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆ ببه‌ستن و چیتر پێویستیان به كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی مینیزیش گوتی، ئێسته هه‌رێمی كوردستان له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه و نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی وزه له ناوچه‌كه، بۆیه پێویسته به‌غدایش چیتر گازی سروشتی له ئێرانه‌وه هاورده نه‌كات و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مه‌ریكا فشاری له‌سه‌ر به‌غدا دروست كردووه، تا پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران بێ و چیتر گازی سروشتی و كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده نه‌كات
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌توانێ له ناوخۆی وڵات گازی سروشتی ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌مه‌یش له ڕێی باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی وزه و دارایی و بودجه، به‌مشێوه‌یه ده‌توانێ پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بێ، واشنتنیش ناتوانێ بۆ هه‌میشه عێراق له پابه‌ندبوون به سزاكان ببه‌خشێت.
عێراق بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه به گازی سروشتی كار ده‌كه‌ن، ساڵانه بایی زیاتر له دوو ملیار دۆلار گاز له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كاره‌بای پێویست بۆ ناوچه‌كانی باشووری عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی بڕێكی زۆری كاره‌بایش له ئێران ده‌كڕێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزێكی زۆری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، كه هه‌ندێجاریش تاران له گه‌رمی هاوین كه خه‌ڵكی زۆرترین پێویستیان به كاره‌با هه‌یه، گازی سروشتی و كاره‌با له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو پاره‌ی گاز و كاره‌با دوابخه‌ن و ڕه‌وانه‌ی تارانی نه‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، واشنتن مۆڵه‌تی كاتی به چه‌ندان وڵات دا تا مامه‌ڵه‌كانیان له كه‌رتی وزه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی پێ بهێنن، به پێچه‌وانه‌وه دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێیان ده‌به‌خشرێ، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی سزاكان نه‌بن، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته ئه‌و واده‌یه بۆ عێراق درێژ ده‌كاته‌وه و هانی حكوومه‌تی فیدراڵیش ده‌دات، كه ڕوو له سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو بكات، بۆ ڕاكێشانی هێلی كاره و كڕینی كاره‌با له وڵاتانی كه‌نداو، ده‌سبه‌رداربوون له كاره‌بای ئێران، ئێسته‌یش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی زۆرباش خستووه‌ته به‌رده‌م به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بیانوو نه‌هێنێته‌وه، بۆ كڕینی گازی سروشتی و كاره‌با له ئێران و خۆدزینه‌وه له پابه‌ندبوون به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئێران دیاریی كردووه، كه ده‌توانێ گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی باشووری عێراق بكات
له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ساڵی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه گفتوگۆ و دانوستاندن له‌باره‌ی گه‌یاندنی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له باشووری وڵات، به‌ڵام دۆخه‌كه به وه‌ستاوی مایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و حكوومه‌تی نوێ هاتنه سه‌ر حوكم، به‌ڵام ئێسته‌یش گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان، به تایبه‌ت پرسی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفڕانسه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه گازی ڕه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق بكات و هیوای خواست كه هه‌رێمی كوردستان ببێته ناوه‌ندێكی گرنگی گاز له ناوچه‌كه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له كاتێكدایه كه ساڵانه بایی سه‌دان ملیۆن دۆلار گازی عێراق به‌هه‌وادا ده‌سووتێ و بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه عێراق ببێت به دووه‌م پیسترین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له پاكی كه‌شوهه‌وادا، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستان له كێڵگه‌كانی تاوكی ده‌ستی به كۆگه‌كردنی گازی سروشتی كرد، كه له پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت دێته ده‌ره‌وه، دووباره ڕه‌وانه‌ی ژێر خاك ده‌كرێته‌وه، تا له‌كاتی پێویست سوودی لێ وه‌ربگیرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ساڵانی داهاتوو بڕی به‌رهه‌می گازی سروشتی كوردستان زۆر زیاد بكات و له‌جیاتی نه‌وت، هه‌رێمی كوردستان پشت به هه‌نارده‌ی گازی سروشتی ببه‌ستێت، بۆ هه‌ستانه‌وه و به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌كه.