شاره‌زایه‌كی میكانیكی ده‌ڵێ، له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوی ڕادێته‌ر كه‌م ناكاته‌وه، مه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌بێت یان كۆن بووبێت.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێل نه له وه‌رزی زستاندا نه له وه‌رزی هاویندا ئاو كه‌م ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌می كرد ئاوه‌كه‌ی، ئه‌وا بزانه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تووشی گرفت بووه و ده‌بێ چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
هۆشیاریی دەدات، حاڵەتی ئاو کەم کردن زیاتر لە سێ هۆکار خۆی دەبینێتەوە
یه‌كه‌م - لێچوون هه‌بێت، واته لێچوون له ڕادیته‌ر یان جاینه‌كان كه حاڵه‌تێكی باوه و چاره‌سه‌ركردنیشی ئاسانه.
دووه‌م - سه‌ری قه‌پاغی ڕادیته‌ر چپنهی ته‌مه‌نی نه‌مابێت و زۆر كۆن بووبێت.
سێیه‌م - گاسكێت لاواز بووبێت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، له‌م سێ حاڵه‌ته‌دا پێویسته شۆفێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بباته لای شاره‌زایه‌ك و ڕادێتهرهكهی چاك بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه زیاد ده‌كات و گرفت بۆ بزوێنه‌ر دروست ده‌كات.