پۆلیسی سلۆفینیا پیاوێكی گرتووه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ته‌رمی دایكی شاردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و پیاوه سلۆفینییه ته‌مه‌نی 67 ساڵه، كاتێك دایكی كۆچی دوایی ده‌كات، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه خانه‌نشینییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
دایكی ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی 97 ساڵ بووه كه مردووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر دیار نه‌بووه، خزمانی گومان له ونبوونی ده‌كه‌ن، بۆیه له‌ڕێی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له پیرێژنه‌كه.
توماز تومازیفیچ گوته‌بێژ به‌ناوی پۆلیس رای گه‌یاندووه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ته‌رمی پیرێژنه‌كه له‌ناو خانووه‌كه‌ی له ناوچه‌ی لیوبلیانا دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش ساڵ بووه كۆچی دوایی كردووه.
به‌پێی گوته‌ی پۆلیس، تا ئێسته ئاشكرا نه‌بووه هۆی مردنه‌كه‌ی چی بووه و به دروستی دیار نییه كه‌ی مردووه، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، پێشبینی ده‌كرێ به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێسته مردووه.
به‌پێی گوته‌ی خزمانی ئه‌و پیرێژنه، ماوه‌یه‌كی زۆر بووه ژنه‌كه‌یان نه‌بینیوه، كه پرسیاریان له كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد، خۆی له وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌دزییه‌وه، ماوه‌یه‌كیش خۆی شارده‌وه و نه‌یده‌ویست خزمانی ببینێت، بۆیه زیاتر گومان كه‌وته سه‌ری.
به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته، جیا له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ناوی خانه‌نشینیی دایكی له حكوومه‌تی وه‌رگرتووه و ده‌بێ بیگه‌ڕێته‌وه، هاوكات به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ گرتن چاوه‌ڕێی ده‌كات كه ته‌رمی دایكی شاردووه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و فێڵكردن له حكوومه‌ت.