ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌ری، وه‌ك هه‌نگه‌وانه ناوداره‌كه‌ی كوردستان كه له بواری هه‌نگوین ناوی ده‌ركردووه، پێشبینی ده‌كات زستانێكی سه‌خت چاوه‌ڕێی كه‌شی كوردستان بێت، بۆیه ڕێنوێنیی هه‌نگه‌وانان به چه‌ند خاڵێك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌ری سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستانه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی گۆڕان له كه‌شوهه‌وای كوردستان و ساردبوونی چه‌ندان ناوچه، چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌م بۆ تووش نه‌بوونیان به زیانی گه‌وره.
زیاتر گوتی، ڕێنوێنییان ده‌كه‌م به چه‌ند خاڵێك یه‌كه‌م هه‌نگه‌وانان ئه‌و خواردن و پرۆتینانه‌ی بۆ هه‌نگه‌كانیان داده‌نێن با به‌شێوه‌یه‌كی سووك بێت، دووه‌م ڕێگری له چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌وای سارد بكه‌ن، سێیه‌م زستان پۆشێكی باشیان بكه‌ن چونكه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ زستانێكی سه‌ختی هه‌بێت، چواره‌م سه‌ره پلێتهكانیان نه‌كه‌نه‌وه تا 15ی شوباتی ساڵی داهاتوو، پێنجشه‌م ده‌رمانی دژه ڤاروا به‌كار بهێنن.
ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌ری ناسراو به ئه‌حمه‌د پشده‌ری سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستانه، بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان ڕێكخراوێكی تایبه‌تی به هه‌نگه‌وانان دروست كردووه، له ساڵی 2013وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان لقی ڕێكخراوه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌زموونی كه‌سی زیاتر له 35 ساڵه له بواری هه‌نگوین كار ده‌كات، به‌شداری سه‌دان پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی و ناوخۆیی و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه بۆ ناساندنی هه‌نگوینی سروشتی و چاره‌سه‌ری كوردستان.