فیلمی "زه‌وییه پیسه‌كان" كه له ده‌رهێنانی ڕه‌زا ئهڵاییه، سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون و بڕیاره دوای ته‌واوبوونی دۆخی كۆرۆنا، له سینه‌ماكانی كوردستان و ئه‌وروپا نمایش بكرێت.
"زه‌وییه پیسه‌كان" فیلمێكی كوردییه و له ژانری دیكوفیكشن به‌رهه‌م هاتووه، هه‌ریه‌ك له ڕه‌زا ئه‌ڵایی و ئاڵا هۆشیار سیناریۆیان بۆ نووسیوه و كرمانج هۆشیار وه‌ك ڕاوێژكار به‌شداریی كردووه.
ڕه‌زا ئه‌ڵایی كه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌شه به "وشه"ی گوت: بیرۆكه‌ی فیلمی "زه‌وییه پیسه‌كان" له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی "هه‌ڵۆ ڕه‌مشتی" پێشمه‌رگه و برینداری شه‌ڕی داعش وه‌رگیراوه، ئاڵا هۆشیار وه‌ك كامێرامان و ڕۆژنامه‌نووسی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه هه‌ڵۆ ره‌مشتی كه ئه‌ندازیاری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی TNT بووه، ئاشنا بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك ڤیدیۆی به‌شداری هه‌ڵۆ له شه‌ری داعش فیلمه‌كه به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می كۆمپانیای رێك فیلم له كوردستان و كۆمپانیای مارگۆ سینه‌مای فڕه‌نسایه، لۆكه‌یشنی ئه‌م فیلمه به‌شێكی له گوندی باشبڵاخ_نزیك كه‌ركووك و به‌شێكی له‌ناو شاری سلێمانی بووه، پۆست پرۆدكشنی فیلمه‌كه له ئه‌ستۆی مارگۆ سینه‌ما به‌رهه‌مهێنه‌ری فڕه‌نسییه و له فڕه‌نسا ده‌كرێت.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه گوتی: دوای ته‌واوبوون و تێپه‌ڕاندنی دۆخی كۆرۆنا و له هه‌لومه‌رجێكی شیاو، فیلمی "زه‌وییه پیسه‌كان" له سینه‌ماكانی كوردستان و ئه‌وروپاش نمایش ده‌كرێت، ماوه‌ی فیلمه‌كه 70 خوله‌كه، موزیكی ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می كه‌نعان عهزما موزیسانی جیهانییه.
فیلمی "زه‌وییه پیسه‌كان" له ده‌رهێنانی ڕه‌زا عه‌لایی و ئاڵا هۆشیاره، كرمانج هۆشیار وه‌ك سیتهماتۆگرافهر، ئیدریس عه‌بدی وه‌ك ده‌نگ هه‌ڵگر، رۆزا عه‌بدولكه‌ریم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م به‌شداریی كردووه و هیوا ئه‌مین نه‌ژاد مۆنتاجی كردووه؛ ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری وه‌ك هه‌ڵۆ ڕه‌مشتی، ئاڵا هۆشیار، ڕۆژان حه‌مه جه‌زا، رزگار باهیر، یاسین عومه‌ر، هه‌مزه ئه‌حمه‌د، هه‌وار فارس، شاتوو ئومێد، بڕوا ئه‌سعه‌د، حوسێن ڕابی، عه‌بدوڵا كاكه‌یی، مه‌ستان بێستوون و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر به ڕۆڵی پاڵپشت و لاوه‌كی به‌شدارییان تێدا كردووه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر