گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خێزانەکەی و خەسووی و هەردووکیانی بریندار کردووە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ـى تشرینى دووه‌م، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو له ناوچه‌ی تاسڵووجه له نێوان خێزانێك ڕووی داوه، به‌هۆیه‌وه پیاوێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی خه‌زووری و دوو چه‌قۆی له خه‌سووی داوه و دواتر دوو چه‌قۆی تریشی له هاوسه‌ره‌كه‌ى داوه.
گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى گوتى، له دوای ڕووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵهاتووه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، چه‌ند جارێك ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیان دروست بووه و دواجار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه قسەیان کردووە کەچی ئه‌و ڕووداوه‌ى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى ته‌ندروستى ڕایان گه‌یاندووه، ئێسته دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و دوو ژنه‌ی بریندار بوون ناجێگیره.