داونه‌كان یان تووشبووانی تریزۆمی 21 دنیایه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه، دڵخۆشی یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیانه، له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌م كه گرنگی به بیرتیژی و به‌رزبوونی ئاستی هۆشیاری ده‌ده‌ن، وای كردووه ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه زیاتر بخرێنه په‌راوێز و رۆژ له‌دوای رۆژ ته‌ریك ببنه‌وه.
حەز دەکەم لە پێناسەکەم بنووسرێ کەسێکی زۆر زۆر ئاساییە
.
سباستیان ئۆربانسكی ئه‌كته‌ری شانۆیه، وه‌ك یه‌كه‌م تووشبووی تریزۆمی 21 چووه په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتارێك، ئه‌وه به‌رچاوترین رۆڵی بوو له مێژووی شانۆگه‌رێتیدا، په‌رله‌مان بۆ یادی هۆلۆكۆست بانگهێشتیان كردبوو و سباستیه‌نیش نامه‌یه‌كی ئیرنێست پۆتسكی خوێنده‌وه كه یه‌ك له قوربانیانی هۆلۆكۆست بوو له سه‌رده‌می رژێمی نازیدا.
سباستیان له‌دایكبووی ساڵی 1978ـه و ئه‌ندامی گرووپی شانۆیی "رامبازامبا"ی به‌رلینه، له‌و گرووپه‌دا كه‌مئه‌ندامانی جه‌سته و كه‌مئه‌ندامانی مێشك هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌كته‌ری به گرنگترین واتای ژیانی و وه‌ك وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانی ده‌بینێت، دایك و باوكی سباستیان هونه‌رمه‌ندن.
سەرەتا کە دەیانبینی بە هەستیاری مامەڵە دەکەی و دوو هەنگاو دەکشێیەوە دواوە
.
ژیاننامه‌ی سباستیان ئۆربانسكی له‌لایه‌ن دایكی و به هاوكاری نووسه‌رێكی تر كراوه‌ته كتێب و ناونیشانه‌كه‌ی به‌و جۆره‌یه "حه‌ز ده‌كه‌م رۆڵی هاملێت ببینم". پاپلۆ پینۆدای ئه‌كته‌ری ئیسپانی به نموونه‌ی خۆی ده‌زانێت كه ئه‌ویش نیشانه‌كانی داونی تێدایه. كاتێك فیلمی "Me too" بۆ زمانی ئه‌ڵمانی دۆبلاج كرا، ده‌نگی ئه‌و ئه‌كته‌ره به سباستیان ئۆربانسكی دۆبلاج كرایه‌وه. سباستیان له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێ، "ده‌زانم كه‌سێكی كه‌مئه‌ندامم، به‌ڵام خۆم وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی ده‌بینم"
* دنیام پێ پێشان بده
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كای فلاومه، بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانی كۆمه‌ڵێك راپۆرتی له‌باره‌ی داونه‌كانه‌وه ئاماده كرد و جارێكی تر سه‌رنجی رای گشتی بۆ لای ئه‌وان راكێشایه‌وه، ته‌نیا ئامانجی له‌و كاره پێشاندانی ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه بوو.
بەشێکیان لە تەمەنی دوو ساڵی فێری نووسین و خوێندنەوە دەبن
.
ئه‌و زنجیره به‌رنامه‌یه به ناوی "دنیای خۆتم پێشان بده" توانی ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تووشبووانی "تریزۆمی 21" گۆڕانێكی به‌رچاوی به‌سه‌ردا بێت.
تووشبووانی نیشانه‌كانی داون له‌ڕووی عه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی جیاوازن، خاڵی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان توانای ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكیان هه‌یه، به‌ڵام به خێرایی و شێوازی تایبه‌ت به خۆیان. ئه‌وه‌نده به‌سه له بری پشتگوێخستنیان چانسی ئه‌وه‌یان پێ بدرێت خۆیان بسه‌لمێنن.
هەموو کارێکیان پێ دەکرێت، بەڵام بە خێرایی و شێوازی خۆیان دەیکەن
.
* له دنیای خۆیاندا زۆر به‌خته‌وه‌رن
تووشبووانی تریزۆمی 21، یان نیشانه‌كانی داون به‌هۆی گۆڕانی جیناتیان له‌كاتی گواستنه‌وه‌دا تووش ده‌بن. وشه‌ی تریزۆ له زمانی لاتینه‌وه وه‌رگیراوه و واتای سێباره یان سێ به‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له كۆی 21 كرۆمۆزۆم یان به‌شێك له‌و 21 كرۆمۆزۆمه، ته‌نیا سێ دانه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و جۆره كه‌مئه‌ندامییه له كه‌سه‌كاندا به پله‌ی جیاواز خۆی ده‌رده‌خات، بۆیه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ده‌ژین و ده‌چن بۆ سه‌ركار و هه‌ندێكیشیان پێویستیان به چاودێری تایبه‌ته.
یه‌ك له‌و پێناسه باوانه‌ی له‌باره‌ی تووشبووان به تریزۆمی 21 هه‌یه، پێیان ده‌گوترێ "كه‌م عه‌قڵ"، هاینس یوئاخیم شمیتس به‌رپرسی كه‌ناڵی "نیشانه‌كانی داونی ئه‌ڵمانیا" داونه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌ناسێنێت: ئه‌وان دنیای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، دڵخۆشن و زۆر به ده‌گمه‌ن ناوچاوانیان گرژ ده‌كه‌ن. خه‌ڵك له كاتی رووبه‌ڕووبوو له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌كی تریزۆمی 21 سه‌ره‌تا به هه‌ستیاری مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و چه‌ند هه‌نگاوێك لێیان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و تووشبووانه ئه‌زموون كرد، سێ هه‌نگاو لێیان نزیك ده‌بنه‌وه.
هەرگیز نابێ سنوور بۆ هەڵسوکەوت و تایبەتمەندییەکانیان دابنێن
.
* بازنه‌یه‌كی بچووكتر له سه‌رنجدان
تووشبووانی "تریزۆمی 21" ئاستی فێربوون و سه‌رنجدانیان كه‌متره، ئه‌ندرێ تسیمپڵ مامۆستا و پسپۆڕی نۆرۆسایكۆلۆجی ده‌ڵێ، ئه‌وه خاڵێكی لاواز نییه، به‌ڵكو ده‌توانێ ببێت به خاڵێكی به‌هێز، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشبووانی تریزۆمی 21 زیاتر كاكڵه‌ی مه‌به‌سته‌كان وه‌رده‌گرن و به‌شێكیان له ته‌مه‌نی دوو یان سێ ساڵی فێری نووسین و خوێندنه‌وه ده‌بن.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به بیرتیژی، لێره‌دا هیچ شتێك له‌وه مه‌ترسیدارتر نییه كه كه‌سێك به گه‌مژه ناوی رۆیشتبێت، د. تسیمپڵ ده‌ڵێ، به‌داخه‌وه تووشبووانی تریزۆمی 21 به‌هۆی "كه‌مهۆشی"یه‌وه به بێ بایه‌خ سه‌یر ده‌كرێن.
دەموچاویان پانە و قژیان نەرم و خاوە
.
له ئه‌ڵمانیا قوتابخانه‌ی "تێكه‌ڵاو" هه‌یه كه تێیاندا منداڵانی كه‌مئه‌ندام و ئاسایی له ته‌نیشت یه‌ك له‌ناو پۆلێكدا په‌روه‌رده ده‌كرێن. ئه‌ندرێ تسیمپڵ ئه‌وه به هه‌لێك ده‌زانێت بۆ منداڵانی ئاسایی و داون بۆ ئه‌وه‌ی رابێن له‌سه‌ر هاوكاریكردن و درككردنی یه‌كتر. ئه‌و له روانگه‌ی دروونشیكارییه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه هاوكاریكردن، وه‌ك بردنه‌وه له پێشبڕكێ یان خواردنی شۆكۆڵاته‌یه‌ك، منداڵ دڵخۆش ده‌كات.
* پشكنینی خوێن
ئه‌ڵمانیا وه‌ك به‌هه‌شتی تووشبووانی تریزۆمی 21 ناسراوه، 50 هه‌زار تووشبوو له‌و وڵاته هه‌ن، به‌ڵام له‌و وڵاته‌دا به به‌رده‌وامی رێژه‌ی له‌دایكبوونی داونه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه، هۆكار ئه‌وه‌یه كه دنیای پزیشكی خێراتر له جاران زانیارییه‌كانی پێوه‌ست به كۆرپه‌له له‌ناو ره‌حمی دایكدا ده‌ستنیشان ده‌كات. ئێسته به پشكنینی خوێنی ژنانی دووگیان، زۆر به خێرایی نیشانه‌كانی داون ده‌دۆزرێنه‌وه.
ئه‌و پشكنینه له روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه مشتومڕییه‌كی زۆری له‌ناو ئه‌ڵمانیا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2012 به فه‌رمی یاسای ئه‌ڵمانیا رێی به‌و پشكنینه دا. پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه پشكنینی خوێنی دایكان هیچ یارمه‌تییه‌كی ئامانجه پزیشكییه‌كانیان ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی داون له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌رییان نییه. ئه‌وان ئه‌و پشكنینه بۆ هه‌ڵبژاردنی خێزان له‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و منداڵه‌یان ببێت یان له‌باری ببه‌ن، وه‌سف ده‌كه‌ن. به‌پێی به‌راوردێك ده‌ركه‌وتووه 90٪ی ئه‌و خێزانانه‌ی له پشكنینه‌كه‌دا زانیویانه كۆرپه‌ڵه‌كه‌یان تووشبووی تریزۆمی 21ه، منداڵه‌كه‌یان له‌بار بردووه.
* كارتی پێناسه‌كه‌ی هانا
له‌م رۆژانه كچێكی 14 ساڵان پێناسی "تریزۆمی 21"ی بۆ دروست كراوه و تێیدا ئاماژه دراوه، "به ئاستێكی زۆر نیشانه‌كانی داونی تێدایه"، هانا له‌وه بێتاقه‌ت بووه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه. "رێژه‌یه‌كی زۆر له كه‌مئه‌ندامی" له‌سه‌ر كارته‌كه‌ی هانا نووسراوه، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێ به‌هۆی ئه‌و كارته‌وه ئه‌و ناتۆره‌یه‌ی پێوه بلكێ، ئه‌و حه‌زی لێ بوو له‌سه‌ر كارته‌كه‌ی بنووسرایه "به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئاساییه".
هانا ئه‌و حه‌زه‌ی خۆی له رۆژنامه‌ی "ئه‌نجوومه‌نی منداڵانی هامبۆرگ" چاپ كرد، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ناوه‌ندی گه‌یاندنی زانیارییه به تووشبووانی تریزۆمی 21 و خێزانی ئه‌و منداڵانه ویسته‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه ناوه‌نده‌كه. كاتێك ئه‌و ناوه‌نده داخوازییه‌كه‌ی هانای له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م هه‌زار و 300 كه‌س شێریان كرد، زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌كاربه‌ری تویته‌ر پشتیوانیان له هانا كرد و هانیان دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكه‌ی سوور بێت.
هانا نووسیبووی: ده‌مه‌وێ پێناسه‌كه‌م بگۆڕم، "كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر" ناوێكی دروست نییه بۆ پێناسه‌كه‌ی من. حه‌ز ده‌كه‌م لێی بنووسرێ، به ئاستێكی یه‌كجار زۆر ئاساییه. له خه‌یاڵی خۆمدا وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه پێناسه‌یه‌كم هه‌یه لێی نووسراوه، هانا یه‌كجار زۆر ئاساییه. ئێسته به كه‌یف و خۆشییه‌وه له شوێنی وه‌ستانی پاس له پینه‌بۆرگ وه‌ستاوم، پاسه‌كه دێت، سه‌ر ده‌كه‌وم و به شانازییه‌وه پێناسه تازه‌كه‌م پێشانی شۆفێره‌كه ده‌ده‌م، ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه. زستان داهاتووه و كه‌شوهه‌وا ساردی كردووه.
داونەکان رووخسار و تایبەتمەندی و توانای جیاوازیان هەیە
.
كاتێك گه‌یشتمه ماڵه‌وه و پێناسه یه‌كجار ئاساییه‌كه‌م له پێش دایك و باوكم دانا، به سه‌رسوڕمانه‌وه لێیان پرسیم، ئه‌وه چییه؟ پێم گوتن ئه‌وه پێناسه یه‌كجار ئاساییه‌كه‌ی منه، به جوانی سه‌یری بكه‌ن! ئه‌وانیش گوتیان، ئۆی چه‌ند سه‌رنجڕاكێشه.
* نیشانه‌كانی داون
ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی تریزۆمی 21 هاتوون نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی و ره‌فتار و حه‌زه‌كانیان سنووردار بكه‌ین، ئه‌وان رووخسار و هه‌ڵسوكه‌وت و توانای جیاوازیان هه‌یه، هه‌موو منداڵێك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌سی خۆی هه‌یه كه به‌شێكی له دایك و باوكیه‌وه بۆی گوازراوه‌ته‌وه.
نیشانه‌كانی داون وه‌ك كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن جۆن لانگ دۆن داون، پزیشكی به‌ریتانی له ساڵی 1866 به شێوه‌ی "كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان" خرایه به‌رباس، به‌ڵام ئه‌و هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه‌ی نه‌ده‌زانی. دواتر ژرۆم لیژون پزیشكی فڕه‌نسی و پسپۆڕی منداڵان له ساڵی 1959 درێژه‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكه به‌ریتانییه‌كه دا و بۆی ده‌ركه‌وت هۆی نیشانه‌كانی داون كۆرۆمۆزۆمێكی زیاده‌یه.
منداڵانی تووشبوو به تریزۆمی 21 له‌چاو منداڵانی ئاسایی ئه‌و نیشانانه‌یان هه‌یه: ده‌موچاویان خڕه، كه له‌لاوه سه‌یریان ده‌كه‌ی ده‌موچاویان پانه، پێڵووی چاویان ئاوساوه، ده‌وری ره‌شێنه‌ی چاویان به كۆمه‌ڵێك په‌ڵه‌ی زه‌رد یان سپی داپۆشراوه، قژیان نه‌رم و خاوه، پشته‌ملیان لۆچی تێكه‌وتووه، مل و له‌شولارێكی شلیان هه‌یه، مه‌ڵاشوویان باریك و به‌رزه، زمانیان زۆربه‌ی كات له ده‌ره‌وه‌یه، ده‌ستیان پان و په‌نجه‌كانیان كورته، باڵایان كورته و په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی قاچیان مه‌ودای له‌گه‌ڵ په‌نجه‌كانی تر زۆره.
پێشتر به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی روخساریانه‌وه، داونه‌كان به "مه‌نگۆل" ناو ده‌بران، له زمانی كوردی و زۆربه‌ی زمانه‌كانی ئاسیا وشه‌ی مه‌نگۆل یان مۆغۆل وشه‌یه‌كی شیاو نییه و به‌كارهێنانی له نائاگاییه‌وه ده‌بێته هۆی ته‌ریككردنه‌وه‌ی زیاتری تووشبووان به تریزۆمی 21.