پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له كه‌ركووك، له كۆگایه‌كدا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن پاره‌چه حه‌پی بێ هۆشكه‌ردا.
رائید عامر نووری گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركووك كۆگایه‌كی تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنی حه‌پی بێ هۆشكه‌ر ئاشكرا بوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
روونیشی كرده‌وه كه پۆلیسی ناوخۆ دۆسییه‌كه‌ی راده‌ستی پۆلیسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركووك كردووه.
لای خۆیه‌وه هوما شێخ ره‌ئوف به‌رێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركووك ده‌ستگیرا به‌سه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن حه‌پی بێ هۆشكه‌ر كه زیاتر له تۆنێك ده‌بوو.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرد گیراون و خه‌ڵكی سنووری ته‌ق ته‌قن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی