هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی و دانه‌گازی ئیماڕاتی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له وه‌به‌رهێنانیان له كوردستان به‌رده‌وامن و سه‌ره‌ڕای قورسی دۆخی كاركردن له 2020 به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌ڵام توانیویانه گرنگی به كاره‌كانیان بده‌ن، گازپرۆم له كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا چواره‌م بیری نه‌وتی ته‌واو كردووه و ڕۆژانه 32 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، دانه‌گازیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه و توانای به‌رهه‌می گازی سروشتیان له كێڵگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌ته 410 ملیۆن پێی سێجا.
ڤادیم یاكوفلیڤ جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی ڕای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 كه‌وتنه به‌رده‌م كاره‌كانمان، به‌ڵام توانیمان به‌رده‌وام بین له پرۆژه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و بیری چواره‌م له كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا ته‌واو له‌مساڵ ته‌واو كرا، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وت له هه‌رێمه‌كه.
زیاتر گوتی، توانیومانه ئه‌زموون و شاره‌زایی زۆر له تایبه‌تمه‌ندی جیولۆجی ناوچه‌كه وه‌ربگرین و به‌رده‌وامیشین له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای كێڵگه‌كانی تری نه‌وت و گاز له ناوچه‌كه و بژاره‌كانی وهبهرهێنامان له ناوچه‌كه زیاتر ده‌كه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه كراون، كاره‌كانمان به‌رده‌وامیان ده‌بێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌رێمه‌كه پاشه‌كشه ناكه‌ین و پلانی ستراتیجمان له وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه‌یه هه‌یه و كۆی به‌رهه‌می كێڵگه‌ی سهرقهڵایش گه‌یشتووه‌ته 32 هه‌زار به‌رمیل و له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021 به‌رهه‌ممان زیاتر ده‌بێت.
گازپرۆم له كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا چواره‌م بیری نه‌وتی ته‌واو كردووه و بڕی به‌رهه‌مهێنان زیاد ده‌كات
كۆمپانیای
گازپرۆم ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی نه‌وت و گاز كار ده‌كات و پشكی 80%ی كێڵگه‌ی نه‌وتی شاكهڵی هه‌یه كه 20%ه‌كه‌ی تری پشكی هه‌رێمی كوردستانه، هاوكات له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌رمیانیش ڕێژه‌ی پشكه‌كانی 40%ه و له ماوه‌ی 2016ه‌وه له‌و ناوچه‌یه كار ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه، تا ژێرخانێكی پته‌وی وزه له‌و كێڵگانه دروست بكات و به‌رهه‌می زیاتری نه‌وت ده‌سته‌به‌ر بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
دانه‌گازی ئیماڕاتی د.پاتریك ئه‌لمان وارد ڕای گه‌یاند، كه له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر توانای به‌رهه‌مهێنانیان گه‌یاندووه‌ته ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی و له 18ی ئه‌م مانگه توانراوه 410 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنرێت، ئه‌مه‌یش زۆرترین ڕێژه‌یه كه تا ئێسته توانراوه له كێڵگه ده‌ربهێنرێت.
د.پاتریك گوتی، ئێمه دڵخۆشین به كاره‌كانی كۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم كه پشكی 35%ی موڵكی ئێمه‌یه و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له هه‌رێمی كرودستان تۆمار كردووه و به ڕێژه‌ی 6% به‌رهه‌مهێنانی زیاتر كردووه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان و ڕژدبوونمان له كاركردن له هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی زیاتری كه‌رتی نه‌وت و گاز له ناوچه‌كه‌دا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دانه‌گاز ڕوونی كرده‌وه، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وته و تۆماركردنی به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له‌مساڵدا، ده‌سكه‌وتێكی ئاسایی نییه، چونكه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ی جیهانی گرتووه‌ته‌وه، كاركردن له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كان له ته‌واوی وڵاتانی جیهان په‌كی كه‌وت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه قورسیهیش ئێمه توانیومانه به متمانه‌ی ته‌واوه هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژین، به ته‌واوی له كاركردن و ژینگه‌ی كار له هه‌رێمی كوردستان ڕازین و به‌رده‌وام ده‌بین له پێشخستنی كێڵگه‌كه و به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌ی زیاتری گازی سروشتی.
به‌رهه‌می كێڵگه‌ی خورمور گه‌یشتووه‌ته 410 ملیۆن پێ سێجا و ئه‌مه‌یش به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه كه به‌ده‌ستهێنراوه
ئه‌و هه‌نگاو و كارانه‌ی كۆمپانیاكان كه له‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان وه‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌واڵی دڵخۆشكه‌رن و ئاماژه‌یه‌كی ڕوونن، كه له داهاتوو هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ به به‌هێزی بمێنێته‌وه و به‌سه‌ر كێشه دارایییه‌كان زاڵ بێت، كه به‌هۆی بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو تووشی بووه، هاوكات شه‌ڕی داعش و ڤایرۆسی كۆرۆنا هێنده‌ی تر دۆخی ئابووری كوردستانیان قورس‌تر كرد.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی ئابووری كوردستان له دوای كۆڕۆنایش جێگیری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارك مینیزیش دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته عێراق چیتر چاوی له ده‌ستی ئێران نه‌بێ، هه‌رێمی كوردستان له ڕووی گازی سروشتییه‌وه هه‌نگاوی مه‌زنی ناوه و به‌غدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌وت و كاره‌با له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بكڕێت، پێویسته ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات و گازی سروشتی له هه‌رێمه‌وه بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی باشووری عێراق، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه كه عێراق پابه‌ندی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بێ، چونكه تا ئێسته ڕه‌چاوی دۆخی عێراق كراوه و به به‌رده‌وامی ماوه‌ی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه و له پابه‌ندبوون به سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به‌خشراوه.
هه‌موو زانیارییه‌كان كه كۆمپانیاكان و شاره‌زایانی كه‌رتی وزه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه له ساڵانی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی نه‌وت و گازی سروشتی، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه دووباره هه‌رێمه‌كه ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن بكاته‌وه و ببێت به ناوچه‌یه‌كی خاوه‌ن ئابووری به‌هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.