هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سێ تیرۆریستی سه‌ر به سوپای پاسداران له‌كاتی دانانه‌وه‌ی بۆمب بۆ چه‌ند دیپلۆماتێكی ئیسرائیلی له تایله‌ندا گیران، سه‌رجه‌میان ددانیان به تاوانه‌كانیان دانا، ئێسته ئه‌و تیرۆریستانه له به‌رانبه‌ر ژنێكی بەریتانی بە رەگەز ئوسترالی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كولتووری ئیسلامی بانگهێشتی ئێران كرابوو و دواتر له‌لایه‌ن سوپاوه به تۆمه‌تی سیخوڕی گیرا، دیل به دیل كران.
لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازییان لێ کرا
.
به‌رپرسانی ته‌ناهی
تایله‌ندا پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه ئه‌و سێ تیرۆریسته ئێرانییه كه ساڵی 2012 له هێرشێكی بێ ئاكام بۆ سه‌ر چه‌ند دیپلۆماتی ئیسرائیلی گیرابوون، ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ تیرۆریسته له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی كه‌یلی مۆر گیلبێرت لێكۆڵه‌ری ئوسترالی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، راده‌ستی تاران كراونه‌ته‌وه.
له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه بۆ ئێران، عه‌باس عه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی لێ كردن و میدیاكانی ئێران هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به هۆكاری گرتنه‌كانیان نه‌دا و وه‌ك بازرگان و هاووڵاتیی ئێرانی ناویان هێناون.
بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە لە فڕۆکەخانە دەموچاویان داپۆشیبوون
.
به‌رپرسانی تایله‌ندا ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و سێ تیرۆریسته ئێرانییه‌ی ئازاد كراون، ناوه‌كانیان سه‌عید مورادی و محه‌مه‌د خه‌زاعی و مه‌سعوود سه‌داقه‌تزاده‌یه، ساڵی 2012 له‌كاتی دانانه‌وه‌ی بۆمب بۆ چه‌ند دیپلۆماتكاری ئیسرائیلی گیران و پیلانه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
ئه‌و سێ تیرۆریسته نه‌یانتوانی له پیلانه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بن و بۆمبه‌كه له‌ناو ماڵی خۆیاندا له تایله‌ندا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.
له كاتی گرتنی ئه‌و تیرۆریستانه له دوای ته‌قینه‌وه‌كه، سه‌عید مورادی به نارنجۆك هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی تایله‌ندا و نارنجۆكه‌كه به‌ر دارێكی سه‌ر شه‌قامه‌كه كه‌وت و به‌ره‌وڕووی خۆی گه‌ڕایه‌وه و ته‌قییه‌وه، ئه‌و تیرۆریسته‌ی سوپای پاسداران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه هه‌ردوو قاچی له ده‌ست دا.
یەکیان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ پۆلیس قاچەکانی لە دەست داوە
.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سێ تیرۆریسته بۆ ئێران، له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به گوڵ پێشوازی لێ كردن.
له‌و رێوڕه‌سمی پێشوازیكردنه‌دا ده‌موچاوی هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه له فڕۆكه‌خانه داپۆشرابوو بۆ ئه‌وه‌ی میدیاكان نه‌توانن وێنه له رووخساریان بگرن.
كه‌یلی مۆر گیلبێرت هاووڵاتیی به‌ریتانی به ره‌گه‌ز ئوسترالییه و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆی ئه‌لزه‌هرای ئێران بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
ئه‌و ژنه به‌ریتانییه لێكۆڵه‌ری سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی تاران، له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران گیرا و دواتر وه‌زیری دادی ئێران به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌ر كه‌یلی مۆری به‌بێ بنه‌ما وه‌سف كرد و رای گه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێ له‌و رێیه‌وه پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كانی له تایله‌ندا راده‌ست بكاته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له هاووڵاتییانی كرد به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه له ئه‌گه‌ری سه‌ردانیان بۆ ئێران، گیانیان پارێزراو نابێت.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه ئێران له رێی گۆڕینه‌وه‌ی دیل هه‌وڵ بۆ ده‌ربازكردنی تیرۆریستانی له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌دات و پێشتریش چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی هێرشێكی تیرۆریستی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گیرابوون، دیل به دیل كران.
ساڵی 2007 رۆبێرت لڤینسنی ئه‌مه‌ریكی كه بۆ سه‌ردان چوبووه ئێران، له دوورگه‌ی كیشی ئه‌و وڵاته گیرا و دوای 13 ساڵ رۆیته‌رز هه‌واڵی مردنی له‌ناو گرتووخانه‌یه‌كی ئێران‌دا بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه یه‌ك ملیار دۆلار له داراییه بلۆككراوه‌كانی ئێرانی خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی خێزانی لڤینسن.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی رۆژی 16ی تشرینی دووه‌م، ورده‌كاریی راده‌ستكردنی ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو كارتۆنی پیتزای له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری باڵوێزخانه‌ی ئێران له نه‌مسا به ژن و مێردێك له شاری لۆكزامبێرگ بڵاو كرده‌وه.
بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌لجیكا دادگایی چوار ئێرانی كه له ناویاندا ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دی دیپلۆماتكاری ئێرانی و به‌ڕێوه‌به‌ری باڵوێزخانه‌ی ئێران له نه‌مسا به‌ڕێوه ببات.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئێرانییانه نیازیان هه‌بووه له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له پاریس، ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پێشوه‌خته پۆلیس پێی زانیون و هه‌رچواریانی گرتووه.
13ی ته‌مووزی 1989 له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر و فازیل ره‌سووڵ مه‌حموود، له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر كران.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی كاتی تیرۆره‌كه، ده‌وڵه‌تی نه‌مسا ڕێی به پۆلیس و ده‌زگای دادی خۆی نه‌دا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن، دواتر تیرۆریسته‌كانی سوپای پاسداران له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی ڤیه‌ناوه ره‌وانه‌ی ئێران كرانه‌وه.