له نزیك كه‌نارئاوه‌كانی سعوودیه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر ده‌ته‌قێنرێته‌وه و سعوودیه‌ش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
هێرشه‌كه به ئامانجی له‌ناوبردنی كه‌شتییه‌كه ئه‌نجام دراوه
.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سنووره ئاوییه‌كانی
سعوودیه مینێكی ده‌ریایی به‌ڕووی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری یۆنانیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانێكی زۆر به‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه.
ئه‌و كه‌شتییه له‌لایه‌ن گه‌شتی ده‌ریایی سعوودیه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری شه‌قیق گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باره نه‌وته‌كه‌ی به‌تاڵ بكرێت و له نوقمبوون رزگار بكرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعوودیه ئێرانی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كردووه و نووسیویه‌تی، ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و ره‌نگه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجام درابێت.
تا ئێسته حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ئێرانیش هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر داواكه‌ی سعوودیه ده‌رنه‌بڕیوه. رۆیته‌رز نووسیویه‌تی، هێرشه‌كه به ئامانجی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی كه‌شتییه‌كه ئه‌نجام دراوه نه‌ك بۆ له‌كارخستنی.
هه‌فته‌ی رابردوو حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتی هێرشێكی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سعوودیه گرته ئه‌ستۆ كه به‌هۆیه‌وه یه‌ك له وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه په‌كی كه‌وت.
ماڵپه‌ڕی فارسنیوزی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئاماژه‌ی دا، هێرشه‌كه به مووشه‌كی زولفه‌قاری ئێرانی ئه‌نجام دراوه و توانیویه‌تی ئامانجه‌كه‌ی به دروستی بپێكێت.
سعوودیه له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی دنیا كرد رووبه‌ڕووی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببنه‌وه، هه‌فته‌ی رابردووش به نهێنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و ئیسرائیل له‌ناو خاكی سعوودیه به‌ڕێوه چوو و میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرای ده‌ستدرێژییه‌كانی تاران بووه.
شه‌وی رابردوویش بنیامین ناته‌نیاهۆ سوپای ئیسرائیلی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.