ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاوی كرده‌وه گرێبه‌ستیان كردووه بۆ كڕینی 10 ملیۆن پێكوته‌ی كۆرۆنا و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستانیش ده‌ڵێ هه‌رێمی كورستان به‌شی خۆی وه‌ده‌گرێت و ئه‌مه به‌ده‌ره له پرسی بودجه و ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
دكتور ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وشه ئاماژه‌ی دا ئه‌وانیش ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌سته‌ن به‌ڵام هێشتا نازانن ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه كام كۆمپانیایه.
هه‌ر كاتێك پێكوته‌كان گه‌یشتن ئه‌وا له به‌غداوه دابه‌شی پارێزگاكان ده‌كرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه هه‌رێمی كورستان له پرسی ده‌رمان و پێكوته‌كان له حكوومه‌تی عێراق پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت و هه‌رچه‌نده له دابینكردنی به‌شه ده‌رمانی كوردستان وه‌ك ساڵانی پێشتر نییه و به‌شێك له پێداویستییه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی دابینی كردووه. هه‌ر كاتێك پێكوته‌كان گه‌یشتن ئه‌وا له به‌غداوه دابه‌شی پارێزگاكان ده‌كرێت.
به بۆچوونی حه‌وێزی هێشتا زۆر شت دیار نییه و زه‌حمه‌ته له‌م زستانه‌دا پێكوته‌كان بگه‌ن چونكه ئه‌مه پێویستی به رێوشوێنی جیاواز هه‌یه و وا ئاسان نییه راسته‌وخۆ پێكوته‌كه بكڕدرێت و بهێنرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت ئهولویهت به كێ ده‌درێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی له‌وه كرد جارێ زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بكرێت چونكه وه‌زاره‌ت له‌م كاته‌دا دانیشتنی خۆی ده‌بێت و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و ئه‌و به‌شه‌ی به‌ده‌ستی ده‌گات به گوێره‌ی ئه‌وله‌ویه‌ت دابه‌شی ده‌كات هه‌رچه‌نده هێشتا زۆر زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لێدان و دواتر دووباره‌كردنه‌وه‌ی كوتانه‌كان له‌ئارادا نییه.
پێویسته بگوترێت كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای رۆژئاوا به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌یان راگه‌یاندووه و وڵاتان خه‌ریكی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و كڕینی پێكوتهكانن بۆ هاووڵاتیانیان.