كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی و شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی بیره نه‌وتێكی تریان له كێڵگه‌ی نه‌وتی سا‌رتا گه‌یانده به‌رهه‌م و له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی نوێش به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌ی سا‌رتا به بۆڕی نه‌وتی كوردستان ده‌به‌سترێته‌وه، دوێنێش دانه‌گاز ڕای گه‌یاند كه به‌رهه‌می گازی سروشتی كێڵگه‌ی كۆرۆمۆیان گه‌یاندووه 410 ملیۆن پێ سێجا و گازپڕۆمی ڕووسیش دووپاتی كرده‌وه، كه بیری چواره‌میان له كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا ته‌واو كردووه، ئه‌مانه‌یش ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌رن، بۆ به‌هێزبوونه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستان، كه له ساڵی نوێوه به‌رهه‌م زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئابووری كوردستان ڕوو له بووژانه‌وه و پێشڤه‌چوون بكاته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی هاتووه، كه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌ستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌ردوو بیره نه‌وتی كێڵگه‌ی سا‌رتا به ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان كه ئێسته ڕۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بیری سا‌رتا 3 به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌باره‌ی بڕی به‌رهه‌می ئه‌و بیره نه‌وته‌یش كه تازه ته‌واو بووه و بۆ به‌رهه‌مهێنان ئاماده‌یه، كۆمپانیاكه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له بیره‌كه ده‌كرێ و بۆ مانگی یه‌ك واته كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی 2021 به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر و به‌رده‌وام له‌و بیره‌یش ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌رجه‌می نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراویش بۆ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به بۆڕی ده‌گوێزرێته‌وه، واته به بۆڕی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌به‌سترێته‌وه.
دووه‌م بیره نه‌وتی كێڵگه‌ی سا‌رتا بۆ به‌رهه‌مهێنان ئاماده‌یه
بیل هێگز سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه كێڵگه‌ی نه‌وتی سا‌رتا به‌رهه‌می جۆراوجۆر به‌ده‌سته‌وه ده‌دات و ته‌واوبوونی دووه‌م بیره نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی، پێشڤه‌چوونێكی گه‌وره‌یه له هه‌نگاو و كاره‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو ئه‌و بیره نه‌وته له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ ته‌واو ببێ، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كه، كه‌مێك كاره‌كانمان دواكه‌وت، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی دۆخه‌كه، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، توانیمان به‌ر له كۆتایی ساڵ، بیری دووه‌م هه‌ڵبكه‌نین و بۆ به‌رهه‌مهێنان ئاماده‌ی بكه‌ین.
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هێگز دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی كۆرۆناوه، كاره‌كانمان له هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتی تر له كێڵگه‌ی نه‌وتی قه‌ره‌داخ دواكه‌وتووه، به‌ڵام له كاره‌كانمان به‌رده‌وامین و به‌ر له كۆتایی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2021 بیره نه‌وتی قه‌ره‌داغ دوو ته‌واو ده‌كه‌ین، پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن كۆتایی پێ ده‌هێنرێ و ئه‌م بیره نه‌وته‌یش ده‌گاته به‌رهه‌م و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن و به‌ستنه‌وه‌ی به بۆڕی نه‌وتی گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه یه‌ده‌گی نه‌وت له ئه‌نجامی دوو گه‌ڕی پشكنین له كێڵگه‌ی نه‌وتی سا‌رتا ده‌گاته 34 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نییه و وه‌به‌رهێنانی تێدا به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئێسته ڕۆژانه ته‌نیا 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆرتری نه‌وت له ناوچه‌كه هه‌یه و ئامانجمان كاره‌كان زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان زۆر له‌و بڕه زیاتر بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گه‌نه‌ل ئینێرجی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ته‌واوكردنی ئه‌و بیره نه‌وته، له‌و دۆخه سه‌خته كه به‌هۆی كۆرۆنا له ناوچه‌كه و جیهان بوونی هه‌یه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی هاوبه‌شی كاركردنه له نێوان ئێمه و كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی و به‌ڵێنده‌ره‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان، پلان و به‌رنامه‌كانیشمان بۆ داهاتوو به وردی داڕێژراون و له ساڵی داهاتوویش كاره‌ی زۆر گرنگتر له‌و كێڵگه نه‌وتییه ته‌واو ده‌كرێت.
به‌رهه‌می نه‌وت و گازی كوردستان له كوردستان زیاد ده‌كات و ئابووری ده‌بووژێنێته‌وه
كێڵگه‌ی نه‌وتی سا‌رتا ڕێژه‌ی 50%ی پشكه‌كانی هی كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی و 30%ی هی كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجییه و له 20%ه‌كه‌ی تریشی پشكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌رده‌وامی وه‌به‌رهێنان و لێدانی بیره نه‌وتی زیاتر له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ته‌ك ئه‌وه‌یش په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی و پلاندانان بۆ هاورده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه، به ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ر داده‌نرێن، بۆ زیاتركردنی داهاتی كوردستان له ڕێی فرۆشتنی نه‌وت و گازه‌وه، كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی به ته‌نگژه‌ی دارایی بێت و دووباره هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی پێشكه‌وتن و ببێته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز له ناوچه‌كه.
پێشتریش له كۆنگره‌ی ئابووری كوردستان له دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا كارك مینزیش جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی قسه‌كانی ڕوونی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و پێویسته به‌غدا چیتر گازی سروشتی له ئێران نه‌كرێ و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات و پێویستییه‌كانی بۆ گازی سروشتی له هه‌رێمه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌مشێوه‌یه‌یش پێویسته به‌غدا هیچ بیانووێكی تر نه‌خاته ڕوو و پابه‌ندی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت، بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.