سه‌عات دواى سه‌عات هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌وره به‌رپرسانى و كه‌سانى یه‌كه‌مى ئێران بۆ تۆله‌سه‌ندنه‌وه له كوژرانی فه‌خریزاده چڕتر ده‌بنه‌وه و به‌شێكیان هێرشى ڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ر وڵاتێكى دیاریكراویش ده‌كه‌ن.
كه‌مێك پێش ئێسته، محه‌مه‌د باقر سه‌رۆكى ئه‌ركانی گشتی سوپای ئێرانى ڕاى گه‌یاند، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و ترسناك چاوه‌ڕێی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی تیرۆكردنی زانا موحسن فه‌خریزاده ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له‌و تاوانه‌دا."
زیاتر گوتى، "ئێران له به‌سزاگه‌یاندنی به‌رپرسانی كوشتنی فه‌خریزاده سڵ ناكاته‌وه و ئه‌وكاره‌ى پێویست بێت له دنیادا ده‌یكات".
لاى خۆیه‌وه، حوسێن ده‌هه‌قان، ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له تویتێكدا نووسیی، "سه‌هیۆنییه‌كان له دواڕۆژه‌كانی ژیانی سیاسی هاوپه‌یمانه‌كه‌یان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشاره‌كانی سه‌ر ئێران زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه، به‌ئامانجی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی فراوان".
ئاماژه‌ى داوه، "وه‌ڵامی ئێمه بۆ كوشتنی زانا و سته‌ملێكراومان وه‌ك هه‌وره‌برووسكه ده‌بێت و ده‌بێت بكوژان باجی ئه‌و كرده‌وه‌یه بده‌نه‌وه له هه‌ركوێیه‌كى ئه‌م دنیایه‌دا بن".
له‌لایه‌كى تره‌وه، حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له تویتێكدا دووپاتى كرده‌وه، "تیرۆركردنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانمان دیارترین نموونه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ترسناك و ترسنۆكانه، كه ڕژێمێكی ترساوى به‌هه‌ژموون ده‌یكات بۆ ڕێگریكردنمان له گه‌یشتن به زانستی سه‌رده‌میانه و به‌ره‌وپێشچوونى ئێران".
جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە تویتێکدا به‌ڕوونى ڕای گەیاند، "نیشانەی ئاشكرا هەیە ئیسڕائیل ڕۆڵی لە تیرۆرکردنی زانا گەورەکەی ئێران هەیە."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌م، موحسین فەخریزادە به‌ڕێوبه‌رى یه‌كه‌م و یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانى ئەتۆمی ئێران له نزیك ناوچه‌ى "ده‌ماوه‌ند" له تارانى پایته‌خت ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه تیرۆر کرا.
موحسین فەخریزادە مەهابادی، تاكە زانای ئەتۆمی ئێران بوو كە پێشتر ڕاستەوخۆ لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانی بەرنامەیەكدا، باسی كراوە، كە شارەزایەكی دیاری بواری چەكی ئەتۆمییە له‌و وڵاته، زاده یه‌كێك بوو له زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ناوی له لیستی سزادراوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌بوو. فەخریزادە ئەندامی باڵای سوپای پاسداران و سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوە و تەکنەلۆژیای وەزارەتی بەرگری ئێران بوو کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بە سندوقی رەشی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ناسرابوو.