ئێران لە نێوان كوشتنی فەخریزادە و ئەیمەن زەواهریدا چی روودەدات؟

:: PM:05:44:28/11/2020 ‌

رووداوەكانی ئێران و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بەپێی خشتەیەكی كاتی بەسەریەكەوە دێن، ئەوان ئاماژەن بۆ بەرەولاوازچوونی هێزی ئێران لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و لە ناوچەكانی دەسەڵاتیشی، بۆیە چەند سیناریۆیەكی كراوە چاوەڕوانكراو هەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن تاران رووی لە گۆڕانكاری قووڵە، رەنگە خۆی لایەنێكی بێت، بەڵام بە شێوازێكی نوێ و سازشكار بۆ ئەمەریكا و رۆژئاوا، كڕۆكەكەی شیاندنەوەی ئێرانە.
دەكرێ بەمنزیكانە و پێش كۆتاهاتنی ئەمساڵ چاوەڕوانی كردەیتری كوشتن بكەین
عومەر رەداد، نووسەر و توێژەری ئوردنی لە وتارێكی ئاماژە دەكات، وێستگەی گۆڕانكارییەكانی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێ كرد، كاتێك قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە عێراق كوژرا، كە بەرجەستەكاری دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەكە دادەنرێت، بەوشێوەیە بەردەوام بوو تا كوشتنی موحسین فەخریزادە، كە بە باوكی بۆمبی ناوكی ئێران ناوی دەبرا، ئەمە و زیاتر لە مانگێكی ئەمساڵ ماوە و بەدوور نازانرێ رووداوی نوێ رووبدات، كە داهاتووی ئەو وڵاتە دیاری دەكەن. 

كوشتنی فەخریزادە هاوكاتە لەگەڵ كوژرانی سەرانی رێكخراوی قاعیدە، لەوانەیش ئەیمەن زەواهیری، ئەوەیش لەدوای چەند ئۆپراسیۆنێكی نادیار كە دامەزراوە گرنگ و ستراتیجییەكانی ئێرانیان كردە ئامانج سەر بە سوپای پاسداران، ئەوەی جێی تێبینییە، پێچەوانەی ئەوەی میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاوی دەكەنەوە سەبارەت بە بەهێزی دەوڵەتی ئێران و دامەزراوەكانی و رۆڵ و پێشكەوتنی زانستی لە چوارچێوەی بەرنامەی مووشەكی بالیستی و ناوكی، ئەوانە وایان كرد كە گومان لای دنیا دروست ببێت بەوەی تاران لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوكی نزیك بووەتەوە.

جیا لەوەیش تاران دەچێتە ناو بەرنامەیەكی بۆشاییكەڕی و توانیویەتی ئەلیكترۆنیانە دزە بكاتە ناو ئاسایشی هەڵبژاردنی ئەمەریكا، لەپاڵ لە بوونی رۆڵی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس لە عێراق و ناوچەكە، كەچی دەبینین نەك لە ناوچەی دەسەڵاتی ئێران وەك سووریا، كەچی لە ناو ئێرانیش نەیارانی توانوویانە دەستیان بگاتە چەندان ئامانجی گرنگ، ئەوەیش چەند پرسیارێك دەرووژێنێ سەبارەت بە هێز و پووكاوەیی دۆخی تەناهی ئێران و ئاستی دزەكردنە تەناهییەكانەی دەكرێ لە هەر شوێنێكی ئەو وڵاتە و لەهەر كاتێكدا.

كوشتنی فەخریزادە هاوكاتە لەگەڵ كوشتنی چەند سەركردەیەكی رێكخراوی قاعیدە، لەوانەیش ئەمەن زەواهیری، دوور لە راستی مردنی بە نەخۆشی لە ئەفغانستان یان كوژرانی لە ئێران، ئەوانە دوای چەندان كردەی نادیار دێن ئەمساڵ ئێران بەخۆیەوەیانی بینی و چەندان دامەزراوەی گرنگی سەر بە سوپای پاسدارنی كردە ئامانج، ئەوانە هەمووی لەلایەن ئێرانەوە بە بكەری "نادیار و دیار"، لەقەڵم درا، ئێران لە وەڵامدانەوەیدا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد سەركۆنەی تیرۆر بكەن و ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی كوشتنەكە تۆمەتبار كرد، لەلایەكی تر هەڕەشەی لە دوژمن و نەیارانی كرد بەوەی وانەیەكیان پێ دەدا لەیادی ناكەن.

هەموو ئەوانە لەوكاتەی ئەمەریكا و بریتانیا فڕۆكەهەڵگر و كەشتییە سەربازییەكان و فڕۆكەی "بی-52" رەوانەی ناوچەكە دەكەن بۆ دڵنیاكردنەوەی هاوپەیمانەكانیان بەوەی دەتانپارێزین، بۆیە چەند سیناریۆیەك بۆ ئەوەی لە ئێران لەوەتەی كوژرانی قاسم سلێمانییەوە روودەدات، هەموو وێستگەی رووداوەكان ئاماژەن بۆ كردنە ئامانجی تاران لەلایەن ئەمەریكا و ئیسرائیل و لەسەر هەدوو ئاستی سیاسی و ئابوورییەوە.

ئەوەیش لە رێگەی دابڕینی ئێران بە زنجیرەیەك سزای بێ وێنە لە مێژوودا و وەشاندنی چەند گورزێكی دیاریكرداو لە سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە لە ناوخۆی ئێران و ناوچەكانی لە رێگەی باڵەكانی دەسەڵاتی تیایاندا هەیە، ئەوانەیش بونەتە پاشەكشەكردنی لە عێراق و سووریا و لبنان و یەمەن و ناوچەی تریش، جیا لە گۆڕانكاری قووڵ لە ناوخۆی ئەو وڵاتە، وایان كرد عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئێران لە سەرووی لیستی داواكارانی پابەندبوون بە رێككەوتنی ناوكی بێت، لەوكاتەی پێشتر حەسەن رووحانی و محەمەد جەواد زەریفی بە ناپاك بەوهۆیەوە وەسف دەكرد. 

سەرەڕای ئەوەی پەنجەی تاوان لە كوشتنی فەخریزادە و بەر لەویش زەواهیری بۆ ئیسرائیل درێژ دەكرێ كە هەردوو كردەكەی ئەنجام دابێت، بەڵام ئەوان ئاماژەیەكن بۆ دەستبەرداربوونی ئێران بۆ دوو دۆسیەی بەمشتومڕ لەگەڵ ئەمەریكا و رۆژئاوا، ئەوانیش پێوەندیی ئێران بە تیرۆر و دۆسیەی ناوكییەكەی، ئەوە دوای كۆتاهاتنی هێزی سوپای پاسداران بە كوشتنی قاسم سلێمانی.

لێكدانەوەی كوشتنی فەخریزادە بەپێی سیناریۆی ئیسرائیل كێبەركێی كات دەكات دوای رۆیشتنی هاوپەیمانە بەهێزەكەی لە كۆشكی سپی و دووپاتكردنەوەی كە جۆ بایدنی شوێنگرەوەی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران ساز دەكات، بە رووكەش شتێكی لۆجیكییە، بەڵام دوور لەو شین و سەركۆنە و هەڕشانەی ئێران، ئاخۆ لەبەرژەوەندی ئێران نەبووە وای پێشان بدات كە رەفتاری خۆی چاك كردووە، كە لەو رێگەوە پارێزگاری لە مانی خۆی و رۆڵی لە ناوچەكە دەكات، ئەوەیش لە رێگەی كوژرانی سەركردە توندڕۆكانی ئێرانی و ئەوانەیشی لەوەوە نزیكن، كاتێك بوونی ئەوان و كاریگەریان بە دیدی ئێران لە هی خامنەیی زیاتر بووبوو، بۆیە دەكرێ بەمنزیكانە و پێش كۆتاهاتنی ئەمساڵ چاوەڕوانی كردەیتری كوشتن بكەین، كە باڵەكانی ئێران بگرێتەوە بە هاوشێوەی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل