بەریتانیا وەزیری تایبەت بە پێكوتەی دەستنیشان كرد

:: AM:10:04:29/11/2020 ‌
حكوومەتی بەریتانیا بە ئامانجی لێدانی پێكوتە لە هاووڵاتییانی و سەرپەرشتیكردنی ئەو پرۆسەیە، وەزیرێكی تایبەت بە پێكوتەی دەستنیشان كرد كە لە رابردوودا هیچ كاتێك وەزیری هاوشێوە نەبووە.

دەستنیشانكردنی وەزیرێكی نوێ بۆ پرسی پێكوتە و لەناوبردنی كۆرۆنا، لە كاتێكدا بڵاو دەبێتەوە كە كۆمەڵێك كۆمپانیا پێكوتەی كۆرۆنایان بەرهەم هێناوە و حكوومەتی بەریتانیاش لەگەڵ هەندێكیان گرێبەستی كردووە.

بەگوێرەی شەفەقنا، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رای گەیاندووە، نەدیم زەهاوی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كردووە و ئامانجیەتی سەرپەرشتیی گەورەترین پرۆسەی كوتان لە وڵاتەكە بكات.

نەخۆشخانەكانی بەریتانیا ئامادەن لە حەوتی مانگی داهاتوو یەكەم وەجبەی پێكوتەی كۆمپانیای ئەمەریكی فایزەر وەربگرن
گاردیەنیش لە زاری بەرپرسانی بەریتانیا بڵاوی كردەوە، نەخۆشخانەكانی بەریتانیا ئامادەن لە حەوتی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە یەكەم وەجبەی پێكوتەی كۆمپانیای ئەمەریكی فایزەر وەربگرن كە بە هاوكاری كۆمپانیای ئەڵمانیی بایۆن تێك بەرهەمی هێناوە.

جگەلەمە كۆمپانیای مۆدێرنا لە ئەمەریكا پێكوتەی بەرهەم هێناوە و ئاسترازانكاش بە هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆرد پێكوتەیەكی تری بەرهەم هێناوە.

بەریتانیا گوتوویەتی 40 ملیۆن پێكوتەی كڕیوە، ئەمەش لە 20 ملیۆن كەس دەدرێت و خانەی بەساڵاچووان و كادرانی دەرمانی و خەڵكی سەرووی تەمەن 80 ساڵ لە لێدانی پێكوتەكە ئەولەویەتییان پێ دەدرێت.

بەریتانیا داوای كڕینی 235 ملیۆن پێكوتەی لە حەوت كۆمپانیای جیاوازی كردووە.



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌