ئابی ئه‌حمه‌د سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت و رۆژی پێنجشه‌می رابردوو دوای پێدانی سێ رۆژ مۆڵه‌ت بۆ خۆڕاده‌ستكردنی به‌ره‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی تیگرای، فه‌رمانی هێرشی دژی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌ركرد.
باوکی مسوڵمان و دایکی مەسیحییە
.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو سوپای ئه‌سیوپیا شاری "مه‌كه‌له"یان له ناوچه‌ی تیگرای گه‌مارۆ دابوو، ئێسته به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره ده‌ستی پێ كردووه، دانیشتووانی ئه‌م شاره سه‌رووی 500 هه‌زار كه‌سن.
ئابی ئه‌حمه‌د له په‌یامێكدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه نووسیبووی، دوا ده‌روازه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئازادیخوازی گه‌لی تیگرای، به‌هۆی له‌خۆباییبوونیان به یه‌كجاری داخرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه دوا قۆناغی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌یان كه له رۆژی چواری تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام و ده‌ڵێ، هه‌زاران چه‌كداری به‌ره‌ی ئازادیخوازی تیگرای خۆیان راده‌ستی حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌و داوایه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه.
بۆ یەکەمجار لە تەمەنی 10 ساڵی کارەبا و جادەی قیری بینی
.
له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای له حكوومه‌تی ئه‌سیوپیا و به‌ره‌ی ئازادیخوازی گه‌لی تیگرای كرد كۆتا به شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی نێوانیان بهێنن، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو ئابی ئه‌حمه‌د داوای له وڵاتان كرد ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی نه‌كه‌ن.
حكومه‌تی ئادیسابابا پێشتریش چه‌ند جارێك داوای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ره‌ت كرده‌وه كه هه‌وڵی ناوبژیوانی نێوان حكوومه‌ت و به‌ره‌ی تیگرای دابوو.
* له رۆژی له‌دایكبوونه‌وه تا نۆبڵی ئاشتی
ئابی ئه‌حمه‌د عه‌لی له هاوینی ساڵی 1976 له شاری ئاگارۆ له باوكێكی "ئورومو"یی و مسوڵمان و دایكێكی "ئه‌مهارا"ی مه‌سیحی ئه‌سیوپیا له دایك بوو، ئه‌وكات بنه‌ماڵه‌كه‌یان یه‌كجار هه‌ژار بوون.
كاتێك بوو به سه‌رۆك وه‌زیران ته‌مه‌نی 42 ساڵان بوو
.
ئه‌حمه‌د عه‌لی له ماڵێك كه ئاو و كاره‌بای نه‌بوو، به‌بێ راخه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌وت و كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته 10 ساڵان، بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌با و شه‌قامی قیری ناسی و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه ده‌چوون له رووباری ده‌ره‌وه‌ی شار به جه‌ڕه ئاویان ده‌هێنا.
هه‌ر ئه‌وه وای كردبوو تووڕه‌ییه‌كی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت و له كۆتایی ده‌یه‌ی 1980 بوو به ئه‌ندامی رێكخستنی دیموكراتیكی گه‌لی ئورومو كه حزبێكی چه‌پی ماركسی بوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی رادیۆ بوو، فێری زمانی نه‌ته‌وه‌ی تیگرای بوو، ئه‌وان ئه‌وكات به‌ره‌ی ئازادیخوازی گه‌لی تیگرایان دامه‌زراندبوو كه ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی و ناسراوی ئه‌سیوپیا بوو.
دوو هه‌فته دوای وه‌رگرتنی نۆبڵی ئاشتی 86 هاووڵاتی لە خۆپێشاندانەکان کوشت
.
له ده‌یه‌ی 1990 پێوه‌ست بوو به خه‌باتی چه‌كدارانه له دژی رژێمی "كۆماری دیموكراتی گه‌لانی ئه‌سیوپیا" و ساڵی 1991 ئه‌و رژێمه رووخا.
دوای رووخانی حكوومه‌ت، رۆژ له‌دوای رۆژ پله‌ی به‌رز بووه‌وه، سه‌ره‌تا چووه ناو سوپاوه و بوو به سه‌رهه‌نگ، دواتر له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1995 بوو به نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی.
ئابی له نوێكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای هه‌واڵگری و ته‌ناهی ئه‌سیوپیا رۆڵی به‌رجه‌سته‌ی هه‌بوو و له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كۆمه‌ڵێك راهێنانی له به‌شی ته‌ناهی دیجیتاڵی بینیبوو.
وڵاتان له‌وه نیگه‌رانن شه‌ڕی تیگرای ببێت به شه‌ڕێكی ناوخۆیی درێژخایەن
.
ساڵی 2008 ئاژانسی نیشتمانی ته‌ناهی تۆڕه‌كانی هه‌واڵگری له وڵاته‌كه‌ی دامه‌زراند و تا ساڵی 2010 سه‌رۆكی ئه‌و ئاژانسه بوو، دواتر چووه ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه و بوو به ئه‌ندام په‌رله‌مان. بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، له ساڵه‌كانی 2015 و 2016 وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا بوو.
ساڵی 2018 بوو به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی دیموكراتی كۆماری گه‌لی ئه‌سیوپیا و دوابه‌دوای ئه‌مه بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات. ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو سیاسه‌تمه‌دارێكی ئورومویی كه زۆرینه‌ی ئه‌سیوپیایان پێك هێناوه، ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران.
ئابی ئه‌حمه‌د كاتێك بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی دووه‌م گه‌وره وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، ته‌مه‌نی 42 ساڵان بوو. ئه‌و كه سیمایه‌كی نوێ و گه‌نج بوو له‌ناو حكوومه‌تێكی داخراودا، هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵێك گۆڕانی ریشه‌یی و یه‌كگرتوویی و ئارامی له ئه‌سیوپیا خسته‌گه‌ڕ.
جیا له كێشه تایفییه‌كانی ناوخۆی ئه‌سیوپیا، ئه‌و وڵاته هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام ناوه‌ندی نائارامییه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا بووه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا ئابی توانی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیریترای واژوو بكات كه چه‌ندان ده‌یه بوو شه‌ڕ و پێكدادانیان له نێواندا هه‌بوو. هاوكات هه‌زاران گیراوی سیاسیی ئازاد كرد كه ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ت بوون و به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی پۆلیس داوای لێبوردنی له خه‌ڵك كرد و گوتی، ئامێزمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئاوه‌ڵایه كه پێشتر به‌هه‌ر هۆكارێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به تیرۆریست ناویان هاتووه و ناچار بوون وڵات جێ بهێڵن.
له ساڵی 2018 به‌ڵێنی به هاووڵاتییان دا بۆ ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكرات له ئه‌سیوپیا به‌ڕێوه بچێت، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ گرووپێكی سه‌ربه‌خۆخواز له باشووری ئه‌سیوپیا واژوو كرد كه زیاد له سێ ده‌یه بوو خه‌باتیان له ناوچه‌ی سۆماڵی ئه‌سیوپیا ده‌ست پێ كردبوو.
به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌وه ئابی ئه‌حمه‌د چووه ناو ریزی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی دنیاوه كه توانیویانه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ربگرن، كۆمیته‌ی نۆبڵی ئاشتی خه‌ڵاتی ساڵی 2018ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا كرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌وڵه بێوچانه‌كانی بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و هه‌نگاوه پته‌وه‌كانی له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیریترای گه‌ڕانده‌وه.
* هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ره‌ڕۆیی
هێشتا دوو هه‌فته له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ تێنه‌په‌ڕیبوو، خۆپێشاندانێكی گه‌وره له ئه‌سیوپیا به‌ڕێوه چوو و هێزه ته‌ناهییه‌كان 86 هاووڵاتییان كوشت.
له رۆژی 20ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2019 دانیشتووانی ناوچه‌ی سیداما له باكوری ئه‌سیوپیا له ریفراندۆمێكدا ده‌نگیان به ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌كه‌یان دا، هاوكات هێزه‌كانی به‌ره‌ی ئازادی گه‌لی تیگرای ورده ورده له ده‌سه‌ڵات دوور خرانه‌وه و ئه‌وانیش بوون به ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ت.
خۆپێشاندانی توندوتیژ و گرتنی خه‌ڵك له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی دوایی رووی له هه‌ڵكشان كردووه و ئێسته‌یش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه نیگه‌رانه شه‌ڕی تیگرای ببێت به شه‌ڕێكی ناوخۆیی دوور و درێژ كه هێنده‌ی تر ئه‌و وڵاته كاول بكات.
راسته ئابی ئه‌حمه‌د به هه‌وڵه‌كانی توانی كێشه‌ی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ ئیریترای چاره‌سه‌ر بكات و وه‌ك له كاتی وه‌رگرتنی نۆبڵی ئاشتی گوتی، "شه‌ڕ دۆزه‌خێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێوه‌ی ده‌گلێن"، به‌ڵام ئێسته سه‌رباری هۆشدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاوی هیچ رێچاره‌یه‌ك جگه له شه‌ڕ نابینێت.
ره‌زوان حوسێن
گوته‌بێژی كۆمیته‌ی ته‌نگژه‌ی شه‌ڕی تیگرای له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئه‌سیوپیا و كه‌سی نزیك له ئابی ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ، "ئابی شایسته‌ی نۆبڵێكی تری ئاشتییه"، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسته خه‌ریكه نیشتمانه‌كه‌ی رزگار ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی شه‌ڕی تیگرای روو له هه‌ڵكشان ده‌كات و خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئاواره بوون و ماڵ‌وحاڵیان جێهێشتووه.