په‌ری ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵانی شاری هه‌ولێره، ئه‌و به‌هۆی بارودۆخی سیاسی ساڵانێكی زۆره له سلێمانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی ده‌ژی، چیرۆكی ژیانی په‌ری جیاوازه و خۆی بۆ "وشه" باسی ده‌كات.
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بم پێیان و شه‌وان له‌گه‌ڵیان بمێنمه‌وه، به‌ڵێنی كڕینی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و ته‌نانه‌ن خه‌رجی ماڵه‌وه‌شیان پێ داوم
په‌ری له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه ده‌ستی پێ كرد و گوتی، "من له منداڵییه‌وه خۆشیم له خۆم نه‌بینی و له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی ده‌ربه‌ده‌ر بووین و خۆشیمان له خۆمان نه‌بینی، به‌ڵام خۆشه‌ویستی من بۆ خوێندن وای كرد واز له خوێندن نه‌هێنم، خوێندنم ته‌واو كرد بارودۆخی ژیانمان زۆر خراپ بوو ته‌نانه‌ت زۆر جار توانای كڕینی پێنووسێكم نه‌بوو، به‌وه‌یشه‌وه توانیم پۆلی شه‌ش ته‌واو بكه‌م".
"به‌هۆی بوونی خۆشه‌یستیم بۆ كاری ڕاگه‌یاندن، به‌شی ڕاگه‌یاندنم پڕ كرده‌وه و توانیم ئه‌و به‌شه ته‌واو بكه‌م، به‌ڵام سه‌ردانی ده‌یان ده‌زگای راگه‌یاندنم كردوه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی توانایه‌كی باشم هه‌بوو، به‌ڵام چونكه ئاماده نه‌بووم سێكس له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ده‌زگاكان بكه‌م له هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رنه‌گیرام". په‌ری وای گوت.
په‌ری دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه چه‌ندان جار "ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بم پێیان و شه‌وان له‌گه‌ڵیان بمێنمه‌وه، به‌ڵێنی كڕینی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و ته‌نانه‌ن خه‌رجی ماڵه‌وه‌شیان پێ داوم، من ڕازی نه‌بووم هه‌رده‌م ئه‌وه‌م بیر بوو سه‌ری دایك و باوكم به‌به‌رزی ده‌هێڵمه‌وه.
له كۆتادا گوتی، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه بۆ كاره‌كه‌م، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووم به‌دڵی ئه‌وان بجووڵێمه‌وه ئێسته بێ كار له ماڵ كه‌وتووم و ته‌نانه‌ت زۆر جار توانای كڕینی كارتێكم نییه.
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر