ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه پێڕه‌وی له ساڵنامه‌ی هه‌تاوی ده‌كات و ئه‌مڕۆ 9/9/1399ی هه‌تاوییه و نه‌خۆشخانه‌كانی له‌دایكبوون و نووسینگه‌كانی دادوه‌ری رایان گه‌یاندووه، زیاترین ماره‌بڕین و منداڵبوون له‌مڕۆدا تۆمار ده‌كرێت.
دەیان ژن و مێرد رێککەوتوون لەو رۆژەدا لە یەکتر جیا ببنەوە
.
عه‌لی خه‌ندانی سه‌رۆكی
سه‌ندیكای نووسینگه‌ی ماره‌بڕین و جیابوونه‌وه له ئێران رای گه‌یاندووه، زیاتر 80٪ی ماره‌بڕینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه خراونه‌ته رۆژی نۆی سه‌رماوه‌ز.
ئه‌و به‌رپرسه رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوو مانگه گه‌نجان نۆره‌یان گرتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان تۆمار بكرێت و ئه‌وه‌یش وای كردووه فه‌رمان به نووسینگه‌كان بكه‌ین ئه‌مڕۆ سێ شفت كار بكه‌ن.
ئه‌وه له هه‌موو دنیا باوه و رۆژی 9/9/2019 له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا گه‌نجان رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان خسته ئه‌و رۆژه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان جوان بێت و بۆ هه‌میشه له بیریان بمێنێته‌وه.
دایکان لە رێی نەشتەرگەرییەوە منداڵبوونەکەیان پێش خستووە بۆ ئەمڕۆ
.
یه‌ك له‌و گه‌نجانه‌ی ئێران بۆ ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، هه‌میشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم رێكه‌وتی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی فه‌رامۆش ده‌كرد، له‌و رۆژه‌دا له‌بری یادكردنه‌وه دایكم له‌گه‌ڵی به شه‌ڕ ده‌هات.
ئه‌و گه‌نجه ئێرانییه ده‌ڵی، پیاوان هه‌میشه فه‌رامۆشكارن و ئێسته ئه‌و رێككه‌وته جوانه وه‌ك هه‌لێك بۆ من هه‌ڵكه‌وتووه و له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌م بڕیارمان دا رۆژی ماره‌بڕینه‌كه‌مان بخه‌ینه نۆی سه‌رماوه‌زه‌وه.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای نووسینگه‌ی ماره‌بڕین و ته‌ڵاق له ئێران هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی، زۆربه‌ی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا وه‌ك مێژوویه‌ك ماره‌بڕینه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن، په‌له‌یان كردووه و به باشی كه‌سایه‌تی و ره‌فتاری یه‌كتریان نه‌ناسیوه و ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌شێك له‌و ماره‌بڕینانه كۆتاییه‌كه‌ی به‌ره‌و جیابوونه‌وه بڕوات.
وه‌ك روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و گه‌نجانه زۆربه‌یان له ناوه‌ڕۆكی هاوسه‌رگیرییه‌كه قووڵ نه‌بوونه‌ته‌وه و ته‌نیا ده‌یانه‌وێ له رێكه‌وتێكی جوان‌دا ئه‌و هاوسه‌رگیرییه تۆمار بكه‌ن و ئه‌وه‌ش له داهاتوودا شوێنه‌واره‌كه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێرانییه‌كان هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون و به‌گوێره‌ی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، به‌شێك له هاوسه‌ره‌كانیش ئه‌و رۆژه‌یان ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه و ماڵپه‌ڕی تابناك له‌گه‌ڵ خێزانێك چاوپێكه‌وتنی كردووه كه ده‌یانه‌وێ له‌و رۆژه‌دا به فه‌رمی له یه‌كتر جیا ببنه‌وه.
پیاوه‌كه ده‌ڵێ ئێمه به‌یه‌كه‌وه دوانه‌یه‌كی نه‌گونجاو بووین و دوای چوار ساڵ به‌یه‌كه‌وه‌ژیان، بڕیارمان دا له یه‌كتر جیا ببینه‌وه، بۆیه هه‌ردووكمان پێمان باش بوو ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه بخه‌ینه رۆژی نۆی سه‌رماوه‌ز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچكاممان كاته‌كه‌ی له‌بیر نه‌كه‌ین.
ئه‌و چیرۆكه هه‌ر به‌وه كۆتایی نه‌هاتووه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی داواكارییه‌كی یه‌كجار زۆر له نه‌خۆشخانه‌كانی له‌دایكبوون كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دایكان منداڵبوونه‌كانیان پێش بخه‌ن بۆ ئه‌و رۆژه تا رێككه‌وتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان جوان بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌وه به كاره‌ساتێكی گه‌وره ناو ده‌بات و قاسم جان بابایی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ده‌ڵێ، له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ی منداڵ له رێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه رووی له هه‌ڵكشان كردووه، به له‌دایكبوونی ساڵنامه‌یی ناویان ده‌هێنێت و هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر دایك و منداڵه‌كه ده‌دات.
له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تانه‌ی له رۆژی نۆی سه‌رماوه‌ز نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون بۆ ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن كاتی منداڵبوونیان نه‌هاتووه ده‌ڵێ، ئه‌وان چاودێری سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر پزیشكێك نه‌شته‌رگه‌ری له‌و شێوه‌یه بكات، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌یش ماڵپه‌ڕی پزیشكی حكوومه‌تی ئێران "
ئیمنا" نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ زیاتر 67٪ی دایكان كه زۆربه‌یان دوو مانگیان ماوه بۆ منداڵبوون، له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵه‌كانیان پێشوه‌خته بووه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لاساییكه‌ره‌وه ناسراوه و وه‌ك كۆمه‌ڵناسانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، خودا نه‌كا هیچ شتێك له‌و وڵاته ببێت به مۆدێل، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌وتۆی بۆ بكه‌ن، لاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئیمنا نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لووتی وه‌ك نموونه هێناوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، به ده‌گمه‌ن ده‌توانی له شه‌قامه‌كان ژن یان پیاوێك بدۆزیته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لووتی نه‌كردبێت، ئێسته زۆربه‌ی هاووڵاتییان به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌وه كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان له‌ناو بۆڕی لووتدا بۆ دروست بووه.