سێ نیشانەی تری تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەبێت

:: PM:07:33:29/11/2020 ‌

دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵێك نزیك بووەوە، لەو ماوەیەدا ژمارەی تووشبوون لە 63 ملیۆن حاڵەت و مردنیش لە ملیۆنێك و نیو نزیك دەبێتەوە، بەڵام گەشتی توێژینەوەی زانستی لەبارەی ئەو ڤایرۆسە كۆتایی نەهاتووە و زانایان چەند نیشانەیەكی تری تووشبوون بە ڤایرۆسەكەیان دۆزییەوە.
ئەو نیشانانە بۆ ماوەی 12 رۆژ لەسەر تووشبووان دەركەوتوون
نیشانە نوێیەكانی لە توێژینەوەیەك ئاشكرا كراون و لە ماڵپەڕی "مید ئاركاییف" بڵاو كراوەتەوە، كە لەلایەن توێژەران لە زانكۆی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادە كراوە، ئاماژە دەكەن ئەو نیشانانە بریتین لە هەستكردن بە بوونی شتێكی نامۆ لە لووت و وشكهەڵگەڕانی لەرادەبەدەر و هەستكردن بە بوونی ئاوهاتنێكی بەهێز لە لووتەوە.

بەپێی توێژینەوەكە دەكرێ ئەو نیشانانە هاوكات بن لەگەڵ لەدەستدانی هەردوو هەستی بۆنكردن و چەژتن، كە دەركەوتووە ئەو نیشانانە بۆ ماوەی 12 رۆژ لەسەر تووشبووان دەركەوتوون، هەروەها خانەكانی ناوپۆشی لووت، باشترین ناوچەن بۆ رێگەدان بە ڤایرۆسەكە بۆ چوونە ناو لەش.

لەوكاتەی تا ئێستە نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە بریتی بووە پژمین و هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و تا و كۆكە و هەناسەتەنگی و لەدەستدانی هەردوو هەستی بۆنكردن و چەژتن و سكچوون، هەندێك كەسیش بە سووكی تووشیان دەبێ یان نیشانەیان لەسەر دەرناكەوێت.   


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 933 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌