هاوشێوەی بەرهەمە تەکنەلۆجیی و میکانیکییەکانی تر ساڵانە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ئاشکرا دەکرێت و شارەزایانیش بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەژێر دەستیانە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی ساڵەکە بە لیست بڵاو دەکەنەوە.
ماڵپەڕی ''
sellingcar'' لیستی پرفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی 2020ی ئاشکرا کردووە و بە پشت بەستن بە داتا بەردەستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕیزبەندی بۆ کراوە:
ئەمانە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی 2020ـتن
یەکەم - تۆیۆتا کرۆلا: پڕفرۆشترین بەرهەمی 2020ە و لە ڕیزبەندی یەکەمە بە فرۆشتنی 600 هەزار و 693 ئۆتۆمبێل.
دووەم - فۆرد ئێف سیریس: ئەم ئۆتۆمبێلەیش لە ڕیزبەندی دووەمە بە فرۆشتنی 433هەزار و 399 ئۆتۆمبێل.
سێیەم - تۆیۆتا ڕاڤ فۆر: دووەم ئۆتۆمبێلی تۆیۆتایە و لە ڕیزبەندی سێیەمە بە فرۆشتنی 429 هەزار و 758 ئۆتۆمبێل.
چوارەم - هۆندای ژاپۆنی مۆدێلی CR-V: هۆندای ژاپۆنیش لە ڕیزبەندەکەدایە و لە پلەی چوارەمە بە فرۆشتنی 329 هەزار و 565 ئۆتۆمبێل.
پێنجەم - شۆڤلێت سلڤرادۆ: لە ڕیزبەندی پێنجەمیش ئۆتۆمبێلی سلڤرادۆ دێت کە 297 هەزار و 407 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.