تا ساڵانی ڕابردوویش ئه‌و بۆچوونه‌ی كه باسی له‌وه ده‌كرد، حكوومه‌ته‌كان چاودێری چڕی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ن له‌كاتی پێوه‌ستبوون به هێلی ئینته‌رنێته‌وه و هه‌ر به‌سته‌رێك كه كرته‌ی له‌سه‌ری ده‌كات، ئه‌وان ده‌توانن بیبینن، هه‌ر تێكستێك و ده‌نگ و ڤیدیۆیه‌ك كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ده‌یگۆڕیته‌وه، حكوومه‌ته‌كان ده‌توانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، ئه‌مه به به‌شێك له بیردۆزی ئاڵۆزی دروستكردن داده‌نرا و دووپات له‌وه ده‌كراوه، كه ته‌نیا بۆ ترساندنی خه‌ڵكه و هیچی تر نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته و ئه‌و كاره له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه ده‌كرێت و ڕۆژانه كلیك له‌سه‌ر هه‌ر به‌سته‌رێك بكه‌یت و ئه‌رشیڤی سه‌رجه‌م ئه‌و لینكانه‌ی ده‌یكه‌یته‌وه،
حكوومه‌ته‌كان ده‌توانن پێی بگه‌ن و لێی بكۆڵنه‌وه.
ئیدوارد سنۆدن كارمه‌ندی پێشوو له ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی به‌شداری كۆنفڕانسێك په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه هه‌ڵدایه‌وه و باسی له تواناكانی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" كرد له چاودێریكردنی خه‌ڵك له تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و پشتڕاستی كرده‌وه، كه هه‌موو كرته‌یه‌كی هه‌ر كه‌سێك سی ئای ئه‌ی ده‌توانی سه‌یری بكات و بیبینێت و كۆنتڕۆڵی بكات و لێی بكۆڵێته‌وه.
سنۆدن دواتر له‌میانه‌ی وتارێكی كه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوكرایه‌وه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه پرۆگرامێكی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌یه كه پێی ده‌گوترێ PRISM له ڕێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه سی ئای ئه‌ی و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن به ته‌واوی به‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت زاڵ بن، ده‌توانن زانیاری و پاشخان و ئه‌رشیڤی به‌سته‌ره‌كان سه‌یر بكه‌ن، كه هه‌ر كه‌سێك له سه‌ره‌تای پێوه‌ستبوونی به ئینته‌رنێت تا ئێسته كردوویه‌تییه‌وه، له ڕێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه ده‌توانن ناوه‌رۆكی ئیمه‌یله‌كانت و ئه‌و فایلانه‌ی ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كه‌یت و گفتوگۆ و چاته‌كانت و نامه‌ی ده‌نگی و پێوه‌ندی ڤیدیۆیی سه‌رجه‌می جمووجۆڵه‌كانی ترت ده‌چنه ژێر ده‌ستی سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه.
هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریكا به به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ده‌توانێ ئه‌رشیڤی چالاكی هه‌ر كه‌سێكی پێوه‌ستبوو له ئینته‌رنێت ده‌ست بخات
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان به گشتی، به‌ڵام به به‌رده‌وامی ساڵانه له چوارچێوه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی به‌رگری، كۆنگرێس بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌و پاره‌داركردنی پرۆسه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه‌ی په‌سه‌ند كردووه و هیچ لاریییه‌كی له‌سه‌ر نه‌بووه و زۆرینه‌ی ڕه‌های كۆنگرێسمانانیش ده‌نگیان بۆی داوه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه و زانیارییانه‌ی كه سنۆدن بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، سی ئای ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له مانگێك تۆماری ئه‌رشیڤی ئه‌و لینكانه‌ی خه‌ڵكی كرته‌یان له‌سه‌ر كردوون، هی 180 ملیۆن كه‌سی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست و بۆ كاتی پێویست و له‌كاتی گه‌ڕان به دوای زانیاری له‌باره‌ی هه‌ركه‌سێكه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گرن و به‌كاری ده‌هێنن.
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون، بگره زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئینته‌رنێت له جیهان په‌خش ده‌كه‌ن، تۆڕه‌كانیان هاك كردوون، له ڕێی به‌رنامه‌ی زۆر تایبه‌ت و نهێنییه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان و به‌كارهێنه‌رانیش هه‌ستی پێ بكه‌ن، داتا و زانیارییه‌كانی هه‌ر كه‌سێك له وڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌ده‌ستبخه‌ن و سوودی لێ وه‌ربگرن و دایببه‌زێننه ناو داته‌بیسی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا.
له ماوه‌ی مانگێك داتای 180 ملیۆن كه‌س له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌ی كۆكراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی "ئێف بی ئای"ی ئه‌مه‌ریكایش له ساڵی 1998ه‌وه چاودێری تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن، له ڕێی پرۆگرامێكی نهێنی و تایبه‌ته‌وه به ناوی كارنیڤۆری كه دوو ساڵ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له‌باره‌ی بوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه و ئه‌و پرۆسانه‌ی كه ئێف بی ئای ئه‌نجامی ده‌دات، به‌رپرسانی ئێف بی ئای ددانیان به‌وه‌دا نا، كه به‌رنامه‌كه بوونی هه‌یه و ڕاستییه، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له كۆمپانیاكانی په‌خشكردنی ئینته‌رنێت ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، چونكه به‌رنامه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی كۆمپانیاكان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئینته‌رنێته‌وه داده‌مه‌زرێنرا و ئیتر ئێف بی ئای ده‌یتوانی چاودێری هه‌موو كه‌سێك بكات، كه پێوه‌ست ده‌بێ به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
به‌هۆی ئاشكرابوونی به‌رنامه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی له میدیاكانی جیهان، له ساڵی 2005 دووباره به‌رنامه‌كه داڕێژرایه‌وه و به ناوێكی تر خرایه‌وه خزمه‌ت، كه هه‌مان كاری پێشوویشی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌م به‌رنامه‌یه به تاكه‌ی ڕێی ئه‌مه‌ریكا دانانرێ بۆ سیخوڕیكردن و چاودێریكردن به‌سه‌ر به‌شداربووانی ئینته‌رنێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماڵپه‌ڕه زه‌به‌لاحه‌كان و ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان، بۆخۆی كه زۆرینه‌یان ئه‌مه‌ریكین له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه دروست ده‌كرێن و جۆره كۆد و په‌ڕه‌یه‌كی ساخته ده‌خه‌نه نێو سیسته‌می داڕشتنی سایته‌كانه‌وه، كه له كاتی كردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته ناو سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه و ئیتر هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ ده‌كات و هه‌موو داتا و زانیارییه‌كانت بۆ سی ئای ئه‌ی ده‌گوێزێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی تۆ هیچ هه‌ستیشی پێ بكه‌یت.