هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌ڕووی سیستمی كارپێكردن و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش زۆر كات به شێوه‌ی هێما ئاماژه‌یان پێ ده‌كرێت كه ره‌نگه كۆمه‌ڵێكمان نه‌زانین مانای چییه؟
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌و هێمایانه چه‌ند جۆرێكی جیاوازیان هه‌یه و به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌مانه‌یش سه‌ره‌كیترینن:
بەگشتی سەرەکیترین هێماکانی ئۆتۆمبێل ئەمانە دەگەێنن
یه‌كه‌م - FWD كورتكراوه‌ی ''Front Wheel Drive'' واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات به تایه‌كانی پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش ته‌نیا ته‌ماشایه‌كی بزوێنه‌ره‌كه ده‌ریده‌خات، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ره‌كه له باری پانی ئۆتۆمبێله‌كه دانرابوو ئه‌وا ''FWD''ه.
دووه‌م - ''RWD'' كورتكراوه‌ی ''Rear Wheel Drive'' واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات به تایه‌كانی دواوه، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ره‌كه له باری درێژی ئۆتۆمبێله‌كه دانرابوو، ئه‌وا ''RWD''ه.
سێیه‌م - ''AWD'' كورتكراوه‌ی ''All Wheel Drive'' واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك و به سیستمێكی كۆمپیوته‌ری دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه‌دا به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی.
چواره‌م - ''4WD'' كورتكراوه‌ی ''4 Wheel Drive'' واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌ستی یا ئۆتۆماتیكی كاتێك شۆفێر بیه‌وێت، دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه‌دا.
پێنجه‌م - 4X4 واته ده‌بڵ ئه‌كسل و خوولانه‌وه‌ی هه‌رچوار تایه‌كان له‌كاتی پێویست، ئه‌م سیستمه له پیكابه‌كاندا هه‌یه زیاتر.