دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو پردی "كانی سارد" له ناوچه‌ی شارباژێڕی سه‌ر به سلێمانی به‌هۆی لافاو به‌شێكی رووخا، به‌هۆیه‌وه گرفت و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی سنووره‌كه دروست كرد، چونكه رێی سه‌ره‌كی هاتوچۆی هاووڵاتییانه له سنووری ناوچه‌ی شارباژێڕ و ئێسته حكوومه‌ت پاره‌ی ته‌رخان كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، ساڵح قادر به‌رپرسی به‌شی رێگه‌وبان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پردی "كانی سارد" له ناوچه‌ی شارباژێڕ یه‌كێكه له پرده سه‌ره‌كییه‌كان كه رێی هاتوچۆی ته‌واوی هاووڵاتییانه كه روو ده‌كه‌نه ناوچه‌ی شارباژێڕ و پێیدا تێده‌په‌ڕن، له رابردوو به‌هۆی لافاوه‌وه به‌شێكی پرده‌كه له ناوه‌ڕاست داڕمابوو، مه‌ترسی هه‌بوو به ته‌واوی دابڕمێ.
دوای ته‌رخانكردنی پاره بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه، ئێسته ده‌ست كراوه به كاره‌كان
روونیشی كرده‌وه كه دوای ته‌رخانكردنی پاره بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه، ئێسته ده‌ست كراوه به كاره‌كان و بڕی 413 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و له لایه‌ن كۆمپانیای ئۆڤیلیا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه پرده‌كه سه‌ره‌تا جۆینێكی دابه‌زیبوو، زۆری پێ نه‌چوو جۆینێكی تری دابه‌زی، ئه‌مه وایكرد چاككردنه‌وه‌ی قورس بێت و پاره‌ی زیاتری تێبچێت، دوای ئه‌وه‌ی داوای بودجه‌مان كرد له رێی وه‌زاره‌ته‌وه حكوومه‌ت پاره‌ی بۆ ته‌رخان كرا و ئێسته ده‌ست به دروستكردنه‌وه‌ی كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی