2114 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:04:15:30/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 63 ملیۆن و 180 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 467 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2114 حاڵەتی تووشبوون و 34 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتووەتە 552549 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 26494 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2114 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 566 لە بەغدا و 111 لە هەولێر و 171 دهۆك و 133 لە سلێمانی و 302 لە كەركووك و 104 لە سەڵاحەدین و 48 لە بەسڕە و 37 لە واست و 135 لە دیالە و 80 لە نەجەف و 22 لە میسان و 55 لە بابل و 12 لە كەربەلا و 14 لە زیقاڕ و 43 لە دیوانییە و 14 لە موسەنا و 33 لە ئەنبار و 234 لە نەینەوا.

هەروەها 1771 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 620 لە بەغدا و 31 لە دهۆك و 173 لە كەركووك و 53 لە سلێمانی و 114 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 34 حاڵەتی مردن 11 لە سلێمانی و دوو لە دهۆك و یەك لە هەولێر و یەك لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 552549 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 482674 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 12258 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل