كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو كه بڕیاربوو قسه له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكرێ دوا خرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، مونا قهوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نووسراوی ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تا شاندی دانوستانكاری هه‌رێم و لایه‌نی پێوه‌ندیداری حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق.
روونیشی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه دوا خراوه تا ئه‌و كاته‌ی ئاماده‌كاری ده‌كرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخی دارایی كوردستان خراپه و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پشێوی له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دروستبوو ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه دانیشتنی په‌رله‌مان رابگیرێ.