پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان باسی سێڵفیگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ، له شه‌ڕدا پارتی به ته‌نیا جێ ده‌هێڵرێت، له‌بچووكترین ده‌رفه‌ت لێی ده‌درێت، كاتێكیش گرێكوێره‌كان ده‌كاته‌وه ته‌پڵ لێده‌ره‌كان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی هه‌موو شت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "بێ ویژدانییه دۆخی خراپی خه‌ڵك بكرێته كه‌ره‌سته‌ی موزایه‌ده‌و خۆنواندن، ده‌بوو هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێزبین پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێین، ده‌بوو به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی بخه‌ینه سه‌ر شانی خۆمان و هه‌ر به‌ڕاستی خه‌می خه‌ڵكمان بێت و ڕووی ده‌ممان به‌ره‌و حكوومه‌تی عێراقی بێت كه ڕێك ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ی مه‌به‌سته كه له‌به‌غدا و له هه‌ولێره‌وه هه‌ندێك نه وه‌كاله‌ت بۆی خۆشده‌كه‌ن، نه‌ك له‌هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌كدا چڕنووكی دوژمنایه‌تی له ده‌ست و پێی پارتی گیربكرێت".
له شه‌ڕدا پارتی به ته‌نیا جێ ده‌هێڵرێت، له‌بچووكترین ده‌رفه‌ت لێی ده‌درێت، كاتێكیش گرێكوێره‌كان ده‌كاته‌وه ته‌پڵ لێده‌ره‌كان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی هه‌موو شت، دۆسته‌كانی پارتی ته‌نیا له‌سه‌ر سفره‌ی پڕ دۆستن و هاوڕێی نیوه‌ڕێن
پێشه‌وا ده‌ڵێ، له شه‌ڕدا پارتی به ته‌نیا جێ ده‌هێڵرێت، له‌بچووكترین ده‌رفه‌ت لێی ده‌درێت، كاتێكیش گرێكوێره‌كان ده‌كاته‌وه ته‌پڵ لێده‌ره‌كان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی هه‌موو شت، دۆسته‌كانی پارتی ته‌نیا له‌سه‌ر سفره‌ی پڕ دۆستن و هاوڕێی نیوه‌ڕێن.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كردووه كه سێڵفیگره‌كانی ناو په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ ئه‌و حه‌قه‌یان دایه‌وه به خه‌ڵك دیسان بڵێن هه‌ر به‌ڕاستی ئێوه زیادن و ناشیرین‌ترین ڕۆڵ ده‌گێڕن.
" من پرسیومه زۆرجار، ئه‌مه سوودی چییه ده‌یكه‌ن ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه هیچ ناگۆڕێت له‌ژیانی خه‌ڵك و حه‌قه بیر له چاره‌سه‌ری مه‌نتیقی بكه‌ینه‌وه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین خه‌ڵك چۆن بزانێت له‌په‌رله‌مانین؟" هه‌ورامانی وا ده‌ڵێ.
ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی سێڵفیگرتن وه‌ك پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێ، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان به‌بیانووی دابه‌شنه‌كردنی مووچه پشێویان دروست كرد، ئێسته هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه سێڵفییه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووكی خۆی داده‌نێته‌وه كه هاوار ده‌كات.