بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانی په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌كان گوزارشت له ڕای گۆڕان ناكات و ئه‌وان له‌ڕێی گوته‌بێژی فه‌رمییه‌وه بۆچوونه‌كانیان ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای گه‌یاندووه، وه‌ك پێشتریش ژووری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه و هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی سیاسیی كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
" هاوكات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشه سیاسیی و ئابووری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حكوومه‌تی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی تر كه وه‌ك سووكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كان، یا حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كولتووری سیاسی ئێمه نیه و دژی ده‌بین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات" بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وای نووسیوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چوونه پاڵ سێڵفیگره‌كان و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هێرشیان ده‌كرده سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.