ئه‌گه‌رچی نرخی زێڕ هێشتا به‌رزه و به‌های نرخه‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هاووڵاتییان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ده‌ستیان به كڕینی زێڕ كردووه و زێڕنگرێكی شاری هه‌ولێر ئه‌وه ئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه، بازاڕی زێڕیش زیاتر ده‌بووژێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی بریكاری زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "15 بۆ 20 ڕۆژێك ده‌بێت بازاڕی كڕینی زێڕ له لایه‌ن هاووڵاتییان جووڵه‌ی تێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ئاشكرای كرد، "هۆكاری یه‌كه‌م هاووڵاتییان زۆر چاوه‌ڕوانیان كرد تا نرخی زێڕ دابه‌زێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز بووه‌وه، بۆیه ده‌ستیان كردووه به كڕینی زێڕ، هۆكاری دووه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رده‌وامی هه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر رێنوێنییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری پێشتر".
ڕوونی كرده‌وه، "شایانی باسكردنه كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دوێنێ یه‌ك مسقاڵ زێڕ سێ هه‌زار دیناری جیاوازی هه‌یه و نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، هاووڵاتییان له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كه له‌ناو سه‌رجه‌م زێڕه‌كان داواكارییه‌كی زۆریان به‌رانبه‌ر زێڕی كوێتی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی زێڕی كوێتی ده‌سحه‌قی زۆرتره، به‌ڵام كوالێتی زێڕه‌كه‌ی زۆر باشه".
ئاماژه‌ی دا، "نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 268 هه‌زار دیناری عێراقییه، عه‌یاری 21 به 313 هه‌زار دیناری عێراقییه و عه‌یاری 22 به 328 هه‌زار دیناری عێراقییه، هه‌روه‌ها عه‌یاری 24 به 358 هه‌زار دیناری عێراقییه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، یه‌ك لیره‌ی ڕه‌شادی عه‌یار 21 به 450 هه‌زار دیناری عێراقییه، شایانی باسه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردووه‌وه نرخی یه‌ك لیره چوار هه‌زار دینار له مسقاڵێك به‌رز بووه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.