دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كچه مۆدێلێكی میسری به جلێكی نیمچه‌ڕووت لای هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ، كچه‌كه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا كه به عه‌باوه ڕۆیشتووه.
سه‌لما ئه‌لشه‌یمی كچه مۆدێلی به‌ناوبانگی میسری، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به جلێكی نیمچه‌ڕووت بڵاو كرده‌وه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی جلی كۆنی ژنانی سه‌رده‌می فیرعه‌ون دیزاین كرابوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی جله‌كه ڕووت بوو و وا پێشانی دا كه ژنانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونیش به‌و شێوه‌یه جلیان پۆشیوه، تووڕه‌ییه‌كی زۆری له‌ناو میسرییه‌كان دروست كرد و وای كرد به‌رپرسانی وڵاته‌كه بێنه ده‌نگ و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكرێت.
دكتۆر مسته‌فا وه‌زیری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌وار رای گه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه كراوه كه به جلی نیمچه‌ڕووتی له‌سه‌ر شێوه‌ی جلی ژنانی سه‌رده‌می فیرعه‌ون دیزاینكراو وێنه‌یان لای هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسر به‌رده‌وام گرنگیی به‌وه ده‌دات كه ڕێز له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و كه‌له‌پوور و شوێنه‌واره‌كانی وڵاته‌كه و هه‌ڕه‌مه‌كان به‌تایبه‌تی بگیرێت و هیچ جۆره بێڕێزییه‌ك قبووڵ ناكه‌ن، بۆیه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌م كچه مۆدێله‌ش كردووه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و سزای ده‌ده‌ن.
دكتۆر مسته‌فا گوتی: ده‌زانین سه‌لما ئه‌لشه‌یمی كچه مۆدێل، چه‌ند وێنه و ڤیدیۆیه‌كی به‌و جلانه‌وه لای هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر گرتووه و له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی تووڕه كردووه و به سووكایه‌تیكردن به شاژنه‌كانی میسر لێكیان داوه‌ته‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕژد له بابه‌ته‌كه، ده‌ركه‌وت سه‌لما به عه‌بایه‌كی ڕه‌شی داپۆشراوه‌وه سه‌ره‌تا چووه‌ته لای هه‌ڕه‌مه‌كان و ئه‌و جله نیمچه‌ڕووته‌ی له‌ژێر عه‌باكه‌یه‌وه پۆشیوه، ته‌نیا بۆ وێنه‌كان به‌و شێوه‌یه بووه.