سوپای ئیسرائیل كۆمه‌ڵێك ئۆپراسیۆنی دژی میلیشیاكانی سوپای پاسداران ده‌ست پێ كردووه و زیاد له مانگێكه به چڕی مۆڵگه و فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌و گرووپه‌ی كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و زه‌برانه‌ی ئورشه‌لیم بێده‌نگه و هیواكانی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن هه‌ڵچنیوه.
واشنتن دەستی ئیسراییلی لە سووریا ئاوەڵا کردووە
.
سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل رێككه‌وتنێكی ته‌ناهییان واژوو كرد، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ئیسرائیل میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سووریا و لبنان ده‌كاته ئامانج و ئه‌مه‌ریكاش له عێراق به‌رپه‌رچی چه‌كدارانی سه‌ر به هێزی قودسی سوپای پاسداران ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه‌شی له‌گه‌ڵ سعوودیه كردووه و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له لیبیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران به ئامانج ده‌گرن.
له‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م، ئیسرائیل ده‌ستی كرد به بۆردمانكردنی كۆگا و بنكه‌كانی مه‌شق و راهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران له سووریا و به ده‌یان كۆگای گه‌وره‌ی چه‌ك و مووشه‌كی ئێرانی له‌و وڵاته خاپوور كرد.
ئێسته ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌و ئۆپراسیۆنانه تا دێت چڕتر ده‌بنه‌وه و شه‌وی رابردوو له سنووری نێوان عێراق و سووریا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل كاروانێكی سه‌ربازییان كرده ئامانج و تێیدا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له سووریا كوژرا.
کوژرانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە میدیاکانی ئێرانیش گرنگی نەماوە
.
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا بووه و نیازی بووه له عێراقه‌وه به‌ره‌و سووریا بگه‌ڕێته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له دێره‌زوور ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج، سێ چه‌كداری تریش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كوژراون.
ده‌زگای
هه‌واڵگری عێراق له دوای هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه و رای گه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی قودس له عێراقه‌وه به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاكی عێراقی جێهێشتووه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و خۆی و سێ له پاسه‌وانه‌كانی كوژراون.
ئێران چاوەڕێیە بایدن دەسەڵات وەربگرێت و دۆخەکە بگەڕێتەوە پێش ساڵی 2016
.
هاوكات رۆژی دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل، 14 چه‌كداری سوپای پاسداران له ناوچه‌ی ئه‌بوكه‌مال له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژران.
رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریا ئاشكرای كرد، ئه‌و چه‌كدارانه سه‌رجه‌میان شیعه‌ن و سه‌ر به هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانن و له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل له ناوچه‌ی دێره‌زوور كراونه‌ته ئامانج.
سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریا رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه، ژماره‌یه‌ك میلیشیای تر بریندار بوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان زیاتره.
رۆژێك به‌ر له‌و هێرشه راپۆرتێك له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی محه‌سه‌نی سووریا بڵاو كرایه‌وه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د و هێزی قودسی سوپای پاسدارانن. له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به كوژرانی زیاتر له 73 چه‌كداری ئێرانی و 16 سه‌ربازی سوپای ئه‌سه‌د درابوو.
ئێران كۆمه‌ڵێك
هێزی وه‌ك فاتمیوون كه پێك هاتوون له چه‌كدارانی ئه‌فغانی و حزبوڵا كه له چه‌كدارانی لبنانی پێك هاتووه و كه‌تایبی ئیمام عه‌لی له چه‌كدارانی شیعه‌ی عێراق پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هێزی تری ئێرانی و سووری به‌ناوی زه‌ینه‌بیوون و پارێزه‌رانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و له زۆربه‌ی شوێنه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ساڵی رابردوو هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌و گرووپانه له نزیك جۆلانه‌وه بۆ ئیسرائیل رووی له هه‌ڵكشان كردبوو و ئێران نیازی هه‌بوو سووریاش هاوشێوه‌ی لبنان بكات به پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئورشه‌لیم، به‌ڵام ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه قبووڵ نه‌كرا و رێی به فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی دا له‌ناو خاكی سووریا و له هه‌ر شوێنێكی ئه‌و وڵاته بێت، بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران بكاته ئامانج، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له شوێنێك هێزی هاوبه‌شیش بن له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پاشه‌كشێیه‌كی به‌رچاوی به په‌لاماره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد، سه‌ره‌تا سوپای پاسداران هه‌ندێك به‌رگری و كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له هێرشێكی چڕدا له ماوه‌ی یه‌ك مانگ ئورشه‌لیم زیاتر 40٪ی جبه‌خانه و سه‌ربازگه‌كانی هێزی قودسی له سووریا خاپوور كرد و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌و گرووپه میلیشیایه بڕی.
ئێسته كوژرانی به كۆمه‌ڵی میلیشیاكانی هێزی قودس لای میدیاكانی ئێرانیش وه‌ك هه‌واڵ سه‌یر ناكرێت، ئه‌وه له كاتێكدایه ساڵانی 2014 بۆ 2018 ته‌رمی كوژراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه ئێران و له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی و له‌ناو سه‌قامه‌كانی تاران ده‌گه‌ڕێنران و دواتر له گۆڕستانی تایبه‌تدا به‌خاك ده‌هاتنه سپاردن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی
تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له شه‌ڕی سووریا رۆڵی به‌رچاوتر به ئیسرائیل درا، پێشتر باراك ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك سه‌ر بگرێت، رێی به ئیسرائیل نه‌ده‌دا له شه‌ڕی سووریا رۆڵێكی ئه‌وتۆ بگێڕێت و ئه‌وه‌ش وای كردبوو میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران چه‌ندان جار هه‌وڵی گرتنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان بده‌ن.
ئێسته سوپای پاسداران و به‌رپرسانی باڵای رژێمی ئێران له ئاست ئه‌و هێرش و ئۆپراسیۆنانه‌ی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر هێزه‌كانیان له سووریا بێده‌نگن. ئاژانسی دویچه‌ڤێله ده‌ڵێ، پێ ده‌چێ ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئێران دوو هۆكاری هه‌بێت كه هه‌ردووكیان به واشنتنه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
گریمانه‌ی یه‌كه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه كه له میدیاكان باس له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كات و پێی وایه تره‌مپ له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی، ئه‌گه‌ر هه‌یه فه‌رمانی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ربكات.
گریمانه‌ی دووه‌م پاڵه‌په‌ستۆكانی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیایه بۆ سه‌ر تاران به‌وه‌ی ددان به‌خۆیاندا بگرن تا جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا، له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی سپی بگرێته ده‌ست و دۆخه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه پێش ساڵی 2016.