نێچیرڤان بارزانی له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جێمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، جێمس هیپی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا له شه‌ڕی دژی تیرۆردا دووپات كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ته‌ناهیی عێراق، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشیان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر هێشتا هاوكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویسته.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌دا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دنیا به كاتێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به مایه‌ی پێ‌زانین و په‌یامێكی ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
وه‌زیرانی به‌ریتانیا سوپاس و پێزانینی وڵاته‌كه‌یان بۆ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و تێكشكاندنی داعشدا دووپات كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند، به‌ریتانیا له هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش و یارمه‌تیدانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.