ئێران به‌هۆی دڕاندنی وێنه‌یه‌كی قاسم سلێمانی، دووجار سزا به‌سه‌ر گه‌نجێكی ورمێ‌دا ده‌سه‌پێنێت و هه‌ڕه‌شه له ماڵباته‌كه‌شی ده‌كه‌ن نابێ تا رۆژی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی هیچ لێدوانێك بۆ میدیاكان بده‌ن.
گەنجەکە نەخۆشی دەروونی هەیە و بەپێی راپۆرتی پزیشکی فێی لەگەڵە
.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی دویچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگای ورمێ سزای له‌سێداره‌دان و 13 ساڵ گرتنی به‌سه‌ر حه‌مید قه‌ره‌ئۆغڵانی گه‌نجێكی ئازه‌ری دانیشتووی شاری ورمێ سه‌پاندووه.
به‌پێی لێدوانی
هانیه قه‌ره‌ئۆغڵانی خوشكی زیندانییه‌كه، حامید به تۆمه‌تی دڕاندنی وێنه‌ی قاسم سلێمانی و سووكایه‌تیكردن به رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن دوو دادوه‌ره‌وه دادگایی كراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، یه‌ك له دادوه‌ره‌كان به تۆمه‌تی دڕاندنی وێنه‌ی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و دادوه‌ره‌كه‌ی تریش به تاوانی سووكایه‌تیكردن به خامنه‌یی و سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، سزای 13 ساڵ گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
به‌پێی راپۆرته پزیشكییه‌كان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ماڵباته‌كه‌ی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، حامید قه‌ره‌ئۆغڵانی نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه و فێی له‌گه‌ڵه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له گرتووخانه رێ‌یان نه‌داوه ده‌رمانه‌كانی بخوات، ئێسته له دۆخێكی ده‌روونی زۆر خراپدایه و له مانگی ئابی ئه‌مساڵیش تووشی كۆرۆنا بوو و ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی مایه‌وه.
حامید له كاتی كوژرانی قاسم سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر دیوارێكی شاری ورمێ دڕاندووه، له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانه‌وه گیرا و كاتێك میلیشیاكان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، سووكایه‌تی زۆریان به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردبوو.