ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر ئاشكرایان كردووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆ ماده‌ی ھۆشبه‌ردا گرتووه كه به نیاز بوون له‌ڕێی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، له ڕاگه‌یانراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ھێشتنی ماده ھۆشبه‌ره‌كان ڕای گه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر ده‌ست گیرا به‌سه‌ر 6 كیلۆ و 400 و 20 گرام ماده‌ی ھۆشبه‌ر له جۆری تلیاك، كه له‌ناو دوو ڕایه‌خی دانیشتن و ماكسییه‌كی ژنان شارابووه‌وه، ده‌ویسترا له ڕێی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ھێشتنی ماده ھۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین چالاكییان هه‌بووه بۆ ڕێگرتن له بڵابوونه‌وه و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت پایته‌خت.